دوای ئەوەی کۆگاکانی خۆراک لە غەززە چۆڵ بوون ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوای گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکانی بۆ غەززە کرد، ئەمەش لە کاتێکدایە ژمارەی کوژراوانی شەڕی کەرتی غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ەوە گەیشتووەتە ٥١هەزار هاوڵاتی.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاژانسی فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین جارێکی دیکە زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا، سەبارەت بە برسێتی لە کەرتی غەززە، گەمارۆی ئیسرائیل کە پەیوەندی بە هێرش و بۆردوومانەوە هەیە.

 

ئاژانسەکە ئەمڕۆ ١٥ی نیسان وتی: دۆخی غەززە خراپترە، کۆگاکانمان چۆڵ بوون و دەیان هەزار برسی لە کەرتی غەززەدا هەیە، ڕێگەدان بە هاتنە ژوورەوەی یارمەتی مرۆیی و بازرگانی بەبێ بەربەستەکان بووەتە پێداویستییەکی بەپەلە.

 

وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە رایگەیاندووە، ئاستی کەمیی دەرمان لە ٣٧% تێپەڕیوە، ئەرکە پزیشکییەکان لە ٥٩%یان تێپەڕاندووە، قەیرانی ماددە سڕکەرەکان رێگری لە کاری کارمەندانی پزیشکی دەکات بۆ تەواوکردنی دەستێوەردانەکانی فریاگوزاری بریندارەکان، و سەدان نەخۆش و بریندار دەرمانیان نییە، و ئازارەکانیان زیاد دەکات لەگەڵ داخستنی پەڕینەوەکان.

 

لە راگەیەندراوی وەزارەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە نەخۆشانی شێرپەنجە،نەخۆشەکانی لەکارکەوتنی گورچیلە و دڵ،زۆرترین کاریگەرییان لەسەرە بەهۆی نەبوونی دەرمان و ئەرکە پزیشکییەکان.

 

جگە لەوەش وەزارەتی تەندروستی پشتڕاستیکردەوە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ١٧ هاوڵاتی  گیانیان لەدەستداوە و ٦٩ هاوڵاتی بریندار گەیشتنە نەخۆشخانەکانی کەرتەکە، بەمە ژمارەی کوژراوانی شەڕی کەرتی غەززە لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ەوە گەیشتە ٥١ هەزار هاوڵاتی.