دوای ئاگرکەوتنەوەکە بارۆی ئامەد سکاڵای تۆمار کرد
بارۆی ئامەد ڕایگەیاند، سکاڵایان لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ینار تۆمارکردووە سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەی نێوان خانا ئاخپار و شەمرەخ.

ناوەندی هەواڵ
شەوی ڕابردوو ئاگرێکی گەورە لە سنووری ٨ گوندی سەر بە شارۆچکەی چناری ئامەد و شەمرەخی ماردین کەوتەوە، بەهۆیەوە ٦ کەس گیانیان لەدەستداوەو دەیانی دیکەش برینداربوون.
بارۆی ئامەد ڕایگەیاند، لە داواکاری گشتی کۆماری چنار سەبارەت بەو ئاگرەی کە گوایە لە وایەری کارەبای نێوان خانا ئاخپار (چنار) و شەمرەخی ماردین (مزداغ) دەستی پێکردووە سکاڵای تۆمار کرد.
بارۆی ئامەد لە بەیاننامەکەیدا لە هەژماری دیجیتاڵی میدیایی خۆیدا ڕایگەیاندووە، سکاڵایان تۆمارکردووە بۆ لێکۆڵینەوەی کاریگەر لە هۆکاری ئاگرەکە و دواکەوتنی دەستوەردانەکە.