دوای کوشتنی پزیشکێکی ژن، ژنانی هندستان چوونە سەر شەقامەکان
دوای ئەوەی پزیشکێکی ژن لە کاتی بەجێهێنانی ئەرکەکەیدا دەستدرێژیی کرایە سەر و کوژرا بە دەیان هەزار ژن لە هندستان چوونەتە سەر شەقامەکان و داوای پاراستنی زیاتر و کۆتاییهێنان بە دەستدرێژیی و کوشتنی ژنان دەکەن.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/08/20240815-hasn-jpg015652-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
شەوی هەینی هەفتەی ڕابردوو، ژنێکی پزیشکی تەمەن ٣١ ساڵ کە لە بەجێهێنانی ئەرکدا و نۆبەی شەوانەی بووە لە نەخۆشخانەی فێرکاریی (ئاڕ جی)، دەستدرێژیی زایەندی کراوەتە سەر و پاشانیش کوژراوە.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە ڕاستەوخۆ بە دەیان هەزار ژن دژی ئەو ڕووداوە و بەردەوام دووبارەبوونەوەی دەستدرێژییەکان بۆ سەر ژنان هاتوونەتە سەر شەقام و داوای پاراستن و کۆتاییهێننا بەو دیاردەیە دەکەن لە وڵاتدا.
لە شەوی ڕابردووەوە، بە دەیان هەزار ژن لە هەرێمی کالکاتای هندستان دژی دەستدرێژیی زایەندی و کوشتنی ئەو پزیشکە ژنە چوونە سەر شەقامەکان و داوا دەکەن کۆتایی بە دەستدرێژیی زایەندی و کوشتنی ژنان بهێندرێت.