دوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا لە دارفور بانگەوازێکی مرۆیی بەپەلە دەکرێت
ڕێکخراوی داکۆکی لە قوربانیانی دارفور بە هاوکاری لەگەڵ هیوا و پەناگەی سەلامەت بانگەوازێکی بەپەلەی ئاراستەی سەرجەم ڕێکخراوە مرۆییە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کردووە، کە دەستبەجێ دەستوەردان بکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆلێرا لە دارفور.

سودان
دەسەڵاتدارانی دیفاکتۆ داوایان کردووە کە ناوچەی دارفور لە ڕۆژئاوای سودان وەک ناوچەیەکی کارەساتبار بناسێنرێت، بۆ ئەوەی ئاسانکاری بۆ گەیاندنی یارمەتییە نێودەوڵەتییەکان بکرێت، ڕۆژی ٢٠ی ئەیلوول، کەرتی تەندروستی ٤٤١ حاڵەتی نوێی کۆلێرا تۆمارکردووە، لەنێویاندا ١٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان، کە بەمەش کۆی گشتی تووشبووان گەیشتە ١٢ هەزار و ٧٤٦ حاڵەت، لەنێویاندا ٥٢٨ حاڵەتی گیانلەدەستدانی پشتڕاستکراوەتەوە.
هەماهەنگی گشتی ئاوارەکان و پەنابەران لە دارفور پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ژمارەی مردن بە نەخۆشی کۆلێرا لە ناوچەکە بۆ ٥٠٠ کەس بەرزبووەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ڕۆژی ١٧ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکرا، بەپێی ڕۆژنامەی سودان تریبیون. لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا حاڵەتەکانی کۆلێرا لە دارفور دەستیپێکرد، بەڵام لە مانگی تەمووزدا بەشێوەیەکی بەرچاو دەستی بە بڵاوبوونەوە کرد، بەتایبەتی لە ناوچەی تەویلە کە بە دووری ٦٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای ئەفاشر پایتەختی پارێزگای دارفۆری باکوورەوەیە، کە لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێراوە گەمارۆدراوە، هەروەها دەیان هەزار کەس لە دانیشتووانی شاری فاشر لە شەڕەکە هەڵاتوون.
وتەبێژی هەماهەنگییەکە ڕوونیکردەوە، زۆربەی ئەو ناوچانەی کە پەتا و نەخۆشی تێدا بڵاوبوونەتەوە بەدەست کەمی گیراوەی ناو خوێنبەرەوە دەناڵێنن، بەڵام ڕێکخراوە مرۆییەکان و خۆبەخشە ناوخۆییەکان و ژوورەکانی فریاکەوتن هەوڵدەدەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکە.