دوای ٣٠ ساڵ لە زیندان ئاینور ئەپلی ئازاد بوو
ئاینور ئەپلی، زیندانی نەخۆش کە ماوەی ٣٠ ساڵە وێڕای نەخۆشی لە زینداندایە و چەند جارێک ڕێگری بۆ ئازادبوونی درووست دەکرا، شەوی رابردوو لە گرتووخانەی ژنانی شاکرانی ئیزمیر ئازاد کرا.
ناوەندی هەواڵ
زیندانی نەخۆش ئاینور ئەپلی کە ماوەی ٣٠ ساڵە وێڕای نەخۆشی لە زینداندایە و چەند جارێک ڕێگری بۆ ئازادبوونی درووست دەکرا، شەوی ڕابردوو لە گرتووخانەی ژنانی شاکرانی ئیزمیر ئازاد کرا.
ئاینور ئەپلی لە پێش گرتوخانەی ژنانی شاکران لە لایەن ئەندامان و بەڕێوەبەرانی ئیزمیری دەم پارتی، ئالیگا و کۆمەڵەی پشتیوانی بنەماڵەی گیراوان "ئەگە توهای-دەر"ەوە پێشوازی لێکرا.
ئاینور ئەپلی لە پێش گرتووخانەکە قسەیکرد و ڕایگەیاند غەمگینە بۆ هاوڕێ زیندانییەکانی و سەرنجی خستە سەر پرۆسەکە و بەرخۆدانی زیندانیان.
دەربارەی ئاینور ئەپلی
ئاینور ئەپلی لە ساڵی ١٩٩٥ لە ئیدیر بە تاوانبارکردنی 'ئەندامێتی ڕیکخستن' سزای هەتاهەتای بەسەردا سەپێندرا. ئاینور لە ماوەی ٣٠ ساڵی زیندانیکردنییدا کە لە چەندین زیندانی تورکیادا تێیپەڕاند تووشی نەخۆشی وەرەمی مێشک بوو.
ئاینور ئەپلی لە ساڵی ٢٠٢٤دا خەڵاتی نەتەوەیی مافی مرۆڤی لە بواری کاریکارتێردا پێبەخشرا.