دوای ٢٨ ڕۆژ لە مانگرتن دۆخی تەندروستی مریەم مەهرابی بەرەو خراپتر دەچێت

باری تەندروستی مامۆستا مریەم مەهرابی دوای ئەوەی بۆ ماوەی ٢٨ ڕۆژ مانی لە خواردن گرت لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بەو سزایەی کە لە دژی دەرچووە، خراپتر بوو.

ناوەندی هەواڵ

 

دەسەڵاتدارانی ئێران بە دەرکردنی سزای لەسێدارەدان، زیندانیکردن، لەسێدارەدان و ئەشکەنجەدان بەبێ هیچ تۆمەتێکی پشتڕاستکراوە، بەردەوامن لە پێشێلکاری و پراکتیزەکردن لە دژی چالاکوانانی ژن، مامۆستایان، بەرگریکارانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسان.

 

ئەمڕۆ ٣ی ئەیلول دەزگایەکی ڕاگەیاندن سەبارەت بە تێکچوونی باری تەندروستی مامۆستای زیندانیکراو مریەم مێەهرابی لە زیندانی دەوڵەت ئاباد لە ئەسفەهانی ئێران، دوای ئەوەی لە ٥ی ئەیلول مانی لە خواردن گرتبوو، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەو سزایەی کە لە دژی دەرچووە، هەواڵی دا ، کە نیگەرانییەکی زۆری لەناو ئەندامانی خێزانەکەیدا دروستکرد.

 

مریەم مەهرابی ڕۆژی ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری ئەسفەهان دەستبەسەر و لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەسفەهانەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی ڕژێم” بە یەک ساڵ زیندان و پێنج ساڵی دیکە بە تۆمەتی “ هاندانی خەڵک بۆ ڕاپەڕین و توندوتیژی بە ئامانجی تێکدانی ڕژێم” سزا درا.