"دەپرسین سەرۆکایەتی حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار بۆ بێدەنگن لە هێرشەکان"
کۆمەڵێک کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمی و چالاکوان بەیانێکی ناڕەزایەتییان بڵاوکردەوە و داوای هەڵوێست لە سەرۆکایەتی حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار دەکەن.
ناوەندی هەواڵ
ژمارەیەک ژمارەیەک لە کەسایەتی سیاسی و چالاکوان، نوسەر و ڕۆژنامەنووس لە هەرێمی کوردستان دژی هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورکیا بەیاننامەیەکی ناڕەزایەتییان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بڵاوکردەوە و داوای ڕوونکردنەوە لە حکومەتی هەرێم دەکەن، هەروەها دەپرسن سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم و لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی پێشمەرگە و بڕیاربەدەستان چ پاساوێكیان بۆ ئەو دەستوەردانە هەیە و بۆچی حكومەتی هەرێم لە ئاست ئەو دەستوەردانانە بێدەنگە؟
لە بەیانەکەدا کە چەندین ژن بەشدارییان کردووە، هاتووە، "ئێمە پێمانوایە پەلاماری سەربازیی و بەكارهێنانی چەك بۆ دامركاندنەوەی بزوتنەوەی نەتەوەیی هیچ لە راستیی ستەم و مافخوراویی گەلی كورد لە باكور ناگۆڕێت كە ئێستا لە بارودۆخێكی سەختی چەوساندنەوەی نەتەوەییدان. وەك دەگوترێت، ئینكاریكردنی حەقیقەت، هیچ لە حەقیقەت ناگۆڕێت. هەروەك پێمانوایە جگە لە رێگاچارەی دیموكراسی و دانوستان و گفتوگۆ، تاگەیشتن بە چارەسەرێکی ریشەیی بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی لە ناوچەكە بەگشتیی، رێیەکی دیکە نییە."
ناوی بەشداربووانی بەیاننامەکە:
١/ئاڵا تاڵەبانیی- ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عیراق
٢/خالد دۆسكی- وەزیری پێشووی حكومەتی هەرێم
٣/مامۆستا چەتۆ حەوێزیی- ئەندامی پێشووی پەرلەمان
٤/كەریم بەحری برادۆستی- ئەندامی پێشووی پەرلەمان و جێگری سەرۆكی یەكێتیی پەرلەمانتاران
٥/قادر جاف- ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان
٦/سەرتیپ جەوهەر – نوسەرو رۆژنامەنوس
٧/فاتح عەبدولا عەباس- وەزیری پێشووی شارەوانیی
٨/شێخ فەزڵ هیرانی
٩/ئاوێزان نادر – کادری پێشکەوتوو
١٠/شوان داودی- نوسەرو رۆژنامەنوس- ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عیراق
١١/شادمان مەلا حەسەن- نوسەر
١٢/سەردار محەمەد- سەرنوسەری ئاوێنە
١٣/كەمال رەوف- سەرنوسەری شارپرێس
١٤/د. مەغدید سەپان – مامۆستای زانكۆ
١٥/د. سەربەست نەبی- مامۆستای زانكۆ
١٦/مەسعود عەبدولخالق- نوسەر و سیاسی
١٧/ئازاد وەرتی – نوسەرو چالاکوانی سیاسی
١٨/شیلان جەلال بەگ دەرگەڵەیی- نوسەر
١٩/صدیق حەسەن- نوسەرو رۆژنامەنوس
٢٠/مەكی ئامێدی
٢١/لادێ حەسەن – کادری پێشکەوتوو
٢٢/عەبدورەزاق شەریف – نوسە
٢٣/برزۆ ئیسماعیل مەنسور – نوسەر
٢٤/سیروان حەبیب – کادری پێشکەوتوو
٢٥/د. عەباس مستەفا- مامۆستای زانكۆ
٢٦/سالار بازیانیی- نوسەر
٢٧/د. هاشم زێباریی – مامۆستای زانكۆ
٢٨/بەرزان هەورامی
٢٩/بەختیار مەحمود
٣٠/عەلی ئۆرەماریی
٣١/هاوڕێ شاكار
٣٢/ئەلوەند بەکر حەوێزیی سوید
٣٣/حاكم سەمەد محەمەد
٣٤/موحسین ئۆسمان – روناکبیر