هونەرمەند پەرەستو ئەحمەدی بە کەفالەت ئازاد کرا

هونەرمەندی ئێرانی پەرەستو ئەحمەدی و مۆسیقاژەنەکانی کۆنسێرتەکەی بە کەفالەت ئازاد کران.

ناوەندی هەواڵ

 

هونەرمەندی ئێرانی پەرەستو ئەحمەدی، ژەنیاری سەرەکی "کۆنسێرتی خەیاڵی" و مۆسیقاژەنەکانی کۆنسێرتەکە، لەلایەن دادگای ئاسایشی تەشکیلاتی تاران (دادگای ژمارە ٣٨) تۆمەتبار کران. هونەرمەندی ئێرانی پەرەستو ئەحمەدی، بە دانانی کەفالەت ئازاد کران.

 

بەپێی زانیارییەکان، دیاریکراوە کەفالەتی پەرەستو ئەحمەدی ٣ ملیار تمەن و ٢ ملیار تمەنیش بۆ مۆسیقاژەنەکان بووە.

 

لە ڕابردوودا، پەرەستو ئەحمەدی بە بیانووی ئەوەی کە کۆنسێرتێکی لەناو بازاڕدا ئەنجامداوە، لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بە کەفالەت ئازاد کراوە. لەم دواییەدا ئەو هونەرمەندە "کۆنسێرتی خەیاڵی" بە جلوبەرگی ئازادەوە پێشکەش بە خەڵکی ئێران کرد و وتبووی: "ئەمە مافی منە کە ناتوانم دەستبەرداری ببم"

 

پەرەستو ئەحمەدی، پێشتر بە تۆمەتی بەشداریکردن لە بزووتنەوەی "ژن ژیان ئازادی" دەستگیرکرابوو، بەڵام دوای ئازادبوونی بەردەوام بوو لە کارەکەی.