دۆسیەی ئەندامانی تەژەئا ڕەتکرایەوە

لە دۆسیەی فیگەن ئەکتی و مەکیە ئۆرمانچی، چالاکوانانی تەژەئا کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە ناوەندی ئەنقەرە دەستبەسەر کراون و بۆ ماوەی ١١ مانگ زیندانی کران، بڕیاری ڕەتکردنەوەی دۆسیەکە درا.

ناوەندی هەواڵ

 

فیگرن ئەکتی و مەکیە ئۆرمانچی، چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا" لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە بارەگای سەرەکیی تەڤگەری ژنان لە ئەنقەرە دەستبەسەر کران، لە دۆسیەی چالاکواناندا دادگا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی دۆسیەکەی دا.

 

 چالاکوانانی تەژەئا لە زیندانی ژنان لە سنجان ڕاگیراون و لەگەڵ ئەو ٧ ژنەی کە لەگەڵیان دادگایی کران، لە یەکەم دانیشتنی ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣دا ئازادکران، پارێزەرانی فیگەن ئەکتی و مەکیە ئۆرمانچی لە کاتی پرۆسەی دەستبەسەرکردن و لێپرسینەوەدا داوای ڕەتکردنەوەی دۆسیەکەیان کرد، بەڵام ئەم داواکارییە ڕەت نەکرایەوە، هەر بۆیە ١١ مانگ زیندانی کران،  ٦ مانگ ۆسیەکە ڕەتکرایەوە.

 

بیانووی بڕیارەکە

لە هۆکاری بڕیاری ڕەتکردنەوەی دۆسیەکەدا باس لەوە کراوە کە بەڵگەی ئێستا ڕێگە بۆ تاوانەکانی "دروستکردنی ڕێکخراو" و "بەڕێوەبردنی ڕێکخراو" ناکاتەوە، کەیسێکی دیکەی هاوشێوە سەبارەت بە فیگن ئەکتی هەیە و کارەکانی پێش ساڵی ٢٠١٨ بابەتی دۆسیەیەکی نوێ نین و ویستویەتی دۆسیەکە هەڵبوەشێتەوە، هەروەها دادگا بڕیاریدا دۆسیەکە هەڵبوەشێتەوەو بۆ مەکیە ئۆرمانچیش دۆسیەکە بە هەمان هۆکار ڕەتکرایەوە.