"دۆسیەی کۆبانێ دۆسیەیەکی جیهانییە"

‌هێڤی محەمەد، ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا کاردانەوەی بەرامبەر بڕیاری دۆسیەی کۆبانێ بۆ سزادانی سیاسەتمەداران نیشان دا و وتی: دۆسیەی کۆبانێ جیهانییە، ئەو سزایانەی بەسەر سیاسەتمەداراندا سەپێندراوە، تۆڵەسەندنەوەی شکستی داعشە.

سیلڤا ئیبراهیم

 

مەنبەج- دەولەتی تورک لە دۆسیەی کۆبانێدا سزای بەسەر ١٠٨ سیاسەتمەدار و پارێزەردا سەپاند، لەناویاندا فیگەن یوکسەکداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە هەن، هێڤی محەمەد، ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە کانتۆنی مەنبەج، دەرابرەی بڕیاری دۆسیەی کۆبانێ ئاماژەی بەوەکرد، دادگاییکردنی سیاسەتمەداران سیاسەتێکی بە ئەنقەستە.

 

"دادگاییکردنی سیاسەتمەداران تۆڵەی داعشە"

هێڤی میحمەد ئەم بڕیارانەی دەوڵەتی تورکی بە نامرۆڤانە ناوبرد و وتی: ئەم دادگاییکردنە فاشیستییە بەرامبەر بە سیاسەتمەداران لەسەر پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانی کۆبانێ، مرۆڤایەتی و ویژدانی، بەرخۆدانی کۆبانێوەیە کە توانیان دەسەڵاتی داعش تێکبشکێنن، مۆڕاڵێکی بەخشی بە گەل کە لە دژی مەترسیدارترین تیرۆریستان لە جیهاندا شەڕیان دەکرد، گەلی باکووری کوردستان سنووریان شکاند و تێکەڵی بەرخۆدان بوون، دەوڵەتی تورکیا ئەمە بە تاوان دەزانێت، دەوڵەتی تورکیا یەکەمین لایەنگری داعشە، دەوڵەتی تورک یان دەوڵەتی عوسمانی نوێ لە مێژووەوە دوژمنایەتی کورد دەکات، یەکێک لە ئامانجەکانی ئەوە بوو کە کۆبانی بخاتە دەستی داعش، بەڵام ئەم خەونە زۆر دوور بوو لە بەدیهێنانی چونکە کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستانەوە پشتیوانی لە بەرخۆدانی کۆبانێ کرد و لە هەموو کانتۆنەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا داعشیان تێکشکاند، دادگایی کردنی سیاسەتمەداران تۆڵەی داعشە.

 

"دۆسیەی کۆبانێ دۆسیەیەکی جیهانییە"

هێڤی محەمەد بێدەنگی نێودەوڵەتی بەرامبەر ئەو بڕیارە نایاساییە بە پشتیوانی لە دەوڵەتی تورکیا ناوبرد و وتی: دۆسیەی کۆبانی بووەتە دۆسیەیەکی جیهانی، چەتەکانی داعش هەڕەشەن بۆ سەر هەموو جیهان، سەرەڕای هەموو بانگەوازەکانی دادگاییکردنی داعش، تا ئیستا کەس دەنگی نەکردووە.

 

"پشتیوانی سیاسەتمەداران دەکەین"

هێڤی محەمەد جەختی لەوەکردەوە، پشتیوانی سیاسەتمەدارانی کورد لە زیندانەکانی باکووری کوردستان دەکەن و وتی: قەرزداری هەڵوێستی ئەوانین بۆ دۆسیەی کۆبانێ، تەنیا بە چوونە سەر هێڵی بەرخۆدانیان دەتوانین ئەو قەرزە بدەینەوە.