کۆڕێکی ئەدەبی بۆ بوشرا کەسنەزانی لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو
لە پارێزگای هەڵەبجە کۆڕێکی ئەدەبی بۆ بوشرا کەسنەزانی سازکرا، تێیدا تیشکخرایە سەر هونەری گێڕانەوە.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/08/20230811-1691691788086978-00-00-31-19-still002-bmp1be4dd-image.jpg)
میهرەبان سەلام کاکەیی
هەڵەبجە- سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوان و گروپی دۆستانی كتێب كۆڕێكی ئەدەبی بۆ بوشرا كه‌سنه‌زانی به ناونیشانی "دەستگیرۆیی و پێگه‌یاندن له ڕێی ئه‌ده‌بیاتی گێرانه‌وه‌وه" ساز كرد.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به ئاماده‌بوونی دۆستانی كتێب، نوسەران و ڕۆشنبیران كۆڕێكی ئه‌دەبی بۆ لێکۆڵەر و مامۆستای زانکۆ بوشرا کەسنەزانی به‌ڕێوه‌چوو.
لە سەرەتای کۆڕەکەدا تیشک خرایە سەر هونەری گێرانەوە لە ناو ئەدەبیاتی کوردی‌دا، بوشرا کەسنەزانی باسی له گرنگی گێرانه‌وه‌ی ڕۆژانەی بابهتهكان كرد له ڕێگه‌ی ئه‌ده‌بیاته‌وه، هەروەها ئەو ژنە ئەدەب دۆستە له ڕێگه‌ی لێكۆڵینهوهكانیهوه ئەو پەیامەی گه‌یانده خوێنه‌ران کە گێرانه‌وه‌كان ئامانجێکی تایبەتیان هەیە، مه‌به‌ستیانه بگه‌نه تێگەشتنی زیاتری خوێنەر.
بوشرا کەسنەزانی مامۆستای زانکۆی سلێمانیە و خاوەنی چەندین بەرهەمی ئەدەبی و لێکۆڵینەوەی عاریفانەیە.
ئێواره كۆڕه‌كه تا درەنگانێك به‌رده‌وام بوو، له‌لایه‌ن ئاماده‌بووان و لێكۆڵهرانەوە کۆڕە ئەدەبییەکە زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند كرا.