چالاکوانان لە بۆردۆ ڕێپێوانێکیان بۆ شەهیدانی پاریس ئەنجامدا
لە میانی ڕێپێوانی دادپەروەری بۆ شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس لە بۆردۆ، چالاکوانان ڕایانگەیاند: "با نهێنی دەوڵەت هەڵبگیرێت و دادپەروەری بێت.
ناوەندی هەواڵ
لە شاری بۆردۆ خۆپیشاندانێکی جەماوەری بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر کۆمەڵکوژییەکانی پاریس بەڕێوەچوو زیاتر لە هەزار کەس لە گۆڕەپانی پلاس دی بۆرس کۆبوونەوە و بەرەو دادگا و شارەوانی بۆردۆ ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی "نابورین، لەبیرمان ناچێت"، "فەرەنسا تا دادپەروەری بە تاوانبار دەمێنێتەوە"، "با نهێنی دەوڵەت هەڵبگیرێت و دادپەروەری بێت" بەرزکرایەوە لەلایەن چالاکوانانەوە، لەگەڵ هەڵگرتنی وێنەکانی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان، لەیلا شایلەمەز، ئامینە کارا، میر پەروەر و عەبدوڕەحمان کزیل.
تراکتێک بە زمانی فەڕەنسی خوێندرایەوە و بەسەر خەڵکدا دابەشکرا، ڕێپێوانەکە بە پاڵپشتی دۆستانی کوردی فەرەنسی و سەندیکا و لایەنە سیاسییەکان بە گردبوونەوەیەک لە بەردەم هۆڵی شار بەردەوام بوو.
گردبوونەوەکە کە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی پاریس دەستیپێکرد، بە وتارەکانی نوێنەرانی لا فرانس ئینسۆمیس، ئەنسەمبڵ، ئێن پی ئەی، شۆڕشی هەمیشەیی، سۆلیداری٣٣ و ئێف ئێس یو بەردەوام بوو.