ژنانی ئامەد ئامادەی نەورۆزن

ژنانی ئامەد بە جۆش و خرۆشە ئاهەنگی نەورۆزیان پیرۆزکرد کە قەدەغەکراوە، ئاماژەیان بەوەشدا کە وەک هەموو ساڵێک لە گۆڕەپاندا دەبن، "هەتا باوەڕمان هەبێت بەرخۆدان کۆتایی پێنایەت".

مەدینە مەمەدئۆغڵو

 

ئامەد- ٢١ی ئادار، ڕۆژێکی گرنگە بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەری ساڵ جگە لەوەی هاتنی بەهارە، هێمای بەرخۆدان و تێکۆشانە بۆ گەلی کورد، لە باکوری کوردستان سەرەرای قەدەغەی گێڕانی ئاهەنگی نەورۆز، بە ملیۆنان کەس ئەو جەژنە پیرۆز دەکەن و چەندین جاریش کۆمەڵکوژی ڕویداوە، وەک ئەوەی لە ساڵانی ٩٠ەکاندا لە جزیرە، نوسەیبین و شرناخ و ئامەد چەندین کەس کوژران و برینداربوون و دەستبەسەرکران.

 

لە ئاهەنگی نەورۆزی ساڵی ٢٠١٢دا لە ئامەدی باکوری کوردستان کە قەدەغە کرابوو، ١٠ کەس برینداربوون و دوانیان منداڵ بوو، پۆلیس بە ئاو و گازی فرمێسکڕێژ هێرشی کردەسەر شوێنی ئاهەنگگێڕان و بە دەیان کەس کە زۆربەیان منداڵ بوون دەستبەسەکران، ٧ کەسیان زیندانی کران بۆ چەندین ساڵ، سەرباری هەموو ئەوانەش گەل لە چەندین ناوچە نەورۆزیان پیرۆزکرد.

 

"لەچکەکەی سەرمیان هەڵدایە ناو ئاگرەوە"

سوڵتان ئاڵتان، یەکێک لەو ژنانەی کە لە ئاهەنگی جەژنی نەورۆزی ٢٠١٢دا بەشداربووە وتی سەرەڕای هێرشی پۆلیس خەڵک بە بارهەڵگر و تراکتۆر و بە پێ هاتنە گۆڕەپانەکان، "ئەو ڕۆژە لەچکێکی سەوز و سوور و زەردم لەسەر بوو، پۆلیس لێی سەندم و کاتێک هەوڵمدا لێی بسەنمەوە فڕێیدایە ناو ئاگرەوە، منیش پشتێنەکەمم دەرکرد و کردمە سەرم، دواتر کۆڵان و گەڕەکەکان دەگەڕان لە گەنجەکانیان دەدا و دەستگیریان دەکردن و دەیانکوشت، ئەو ڕۆژە دەوڵەت هەموو شتێکی تر، بەڵام هەرچییەک بێت ئێمە بە جۆش و خرۆشەوە نەورۆز پیرۆز دەکەین و داواکارم هەموو گەل بەشداری پیرۆزبایی ببێت".

 

"ئێمە لەناو گەمارۆی پۆلیسدا ئاهەنگمان گێڕا"

خالس ئابڵای شاهێدی ئەو ڕۆژانەی پۆلیس قەدەغەی نەورۆزی دەکرد وتی: بە ڕێپێوانێک چوینە ناوەندەکانی شار و بە پەرۆشییەوە جەژنی نەورۆزمان پیرۆز دەکرد، "قەدەغەکردن هەبوو، بەڵام خەڵکەکە بەبێ گوێدانە قەدەغە ئاگریان کردەوە، بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە دەچووینە ئاهەنگەکانی نەورۆز، خەڵکێکی زۆر هەبوو و پۆلیسیش هەبوو، بەڵام ئێمە هەرگیز نەترساین، هەموو کەس لە شەقامێکەوە دەچووە مەیدانەکان هەندێک بە ترکتۆر و هەندێک بە بارهەڵگر دەهاتن، من بە پێ چوومە ناوەندی شار، لە پێشتردا نەورۆز بەو شێوەیە قەدەغە بوو، بەڵام هێشتا جوان بوو و خەڵکەکە ئاهەنگیان دەگێڕا و سوور بوون لەسەر ئاهەنگی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز، ئیستاش بە هەمان ڕۆحەوە دوای ٣٠ ساڵ بەشداری ئاگری نەورۆز دەبم.

 

ت.پ