٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن، بانگەوازێکی گەورە بۆ شۆڕشی “ژن، ژیان, ئازادی”

٥٢ ڕێکخراو و گرووپی شۆڕشگێڕ بە بۆنەی ٨ی مارس بەیاننامەیان بۆ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بڵاوکردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

٥٢ ڕێکخراو و گرووپی شۆڕشگێڕ بانگەوازیان بۆ کۆبوونەوەی ناڕازەایەتی و شۆڕشگێڕانە لە ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان بڵاوکردەوە.

 

ئەم بانگەوازە داوای لە خۆپیشاندەران و شۆڕشگێڕان کردووە کە لە بەیانیان و نیوەڕۆدا دەست بکەن بە ناڕەزایەتی دەربڕین و دروشم وتنەوە و پێکهێنانی زنجیرەیەکی مرۆیی و وتنی سروودی شۆڕشگێڕانە لە سەرانسەری وڵاتدا، هەروەها خۆپیشاندانی ناڕەزایی بە دروشم و کردەی شۆڕشگێڕانە لە شەقام و گۆڕەپانە سەرەکییەکانی شار لە ئێواران و شەوان.

 

هەروەها لەم بانگەوازەدا داوا دەکرێت تا هاتنی ڕۆژی جیهانی ژنان، بە ئاگادارکردنەوە لە ڕێگەی پەیوەندیی ڕاستەوخۆ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کردەوەی وەک نووسینی دروشم و دابەشکردنی پۆستەر، دانانی لافیتە لەسەر شەقام و ئاگاداری بۆ شۆڕش و سروودی نیشتیمانی هەموو شەوێک کاتژمێر ٩ بەڕێوەدەچێت.