تەرمی ژنێک لە عەفرینی داگیرکراو دۆزرایەوە
تەرمی ژنێک لە ڕێگای شاری عەفرین- عەزاز لە شەرای عەفرین دۆزرایەوە.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/12/20231211-20231210-20231210-20230126-20220803-20220317-20210609-images-2020-efrin-jpg-webp3789ab-image-jpg88bd4b-image-jpg5bb129-image-jpg5c54db-image-jpg3a8c47-image-jpgbcfe5d-image-jpge97380-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
لە عەفرین، کە لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە داگیرکراوە، ڕفاندن و هەڕەشە و توندوتیژی لە شارەکەدا ڕۆژ بەڕۆژ لە زیادبووندایە و هیچ ئاسایشێک بۆ ژیانی ژنان نییە.
لەم دواییانەدا تەرمی ژنێکی نەناسراو لە نزیک گوندی کەفەرجەن لە ناوچەی شەرای عەفرین لەسەر ڕێگای عەفرین-عەزاز دۆزرایەوە.
بەهۆی دۆخی عەفرین و ئەو داگیرکارییەی لەسەری بەردەوامە، هیچ زانیارییەک دەربارەی وردەکاری ڕووداوەکە دەستنەکەوتووە و ناسنامەی ژنەکە نەزانراوە.