ژنان لە کۆمۆنە خۆبەڕێوەبەرەکاندا کێشەکانیان چارەسەر دەکەن

ئەندامی کۆنگرەی ستار و ئەندامی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەر لە شاری حەلەب ڕایگەیاند، ئەوان لە ڕێگەی ئەنجومەن و کۆمۆنەکانەوە کێشەی ژنان چارەسەر دەکەن و دەرگاکانیان کراوەیە بۆ هەموو ژنان.

حەسنا محەمەد

 

حەلەب- شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر بنەمای ئازادی ژن و کۆمەڵگە دەستیپێکرد و لە سەرانسەری جیهاندا دەنگی دایەوە، شاری حەلەبیش لە سەردەمی ئەم شۆڕشەدا خەباتی گەورەی کرد و کۆمەڵگەی ڕێکخست، لە سەرەتای شۆڕشەوە تا ئەم ساتەوەختە گەلی حەلەب خۆیان ڕێکدەخەن و فێری سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک دەبن، باجی قورس درا بۆ بەشداریکردن لە شۆڕشدا کە بە شۆڕشی ژنان پێناسە دەکرێت، بە ئامانجی جێبەجێکردنی فەلسەفەی ئازادی و بەهێزکردنی ئاستی شۆڕش لە گەڕەکەکانی شاری حەلەب، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە کۆمۆنە خۆبەڕێوەبەرەکان لەلایەن کۆنگرەی ستارەوە دامەزراون.

 

 لەم دواییانەدا کۆنگرەی ستار ئەنجومەنی خۆبەڕیوەبەری لە گەڕەکەکان دامەزراندووە و کۆمۆنی خۆبەڕێوەبەری پەیوەندیدار بەوانەوە هەیە، لە گەڕەکی شێخ مەقسود شەرقی، ئەنجومەنی شەهید شیلان کۆبانێ و ٢٣ کۆمۆنی پەیوەندیدار هەیە، لە گەڕەکی شێخ مەقسود غەربی، ئەنجومەنی شەهید گوڵێ سەلمۆ و ١٥ کۆمۆنی پەیوەندیدار هەیە، لە گەڕەکی ئەشرەفییە، هەروەها کۆمۆنەکانی سەر بە شەهید ڕوکەن زەردەشت هەن، ئەم کۆمۆنانە زیاتر مامەڵە لەگەڵ کێشەکانی ژنان دەکەن و دەبنە هێزی چارەسەری ئەو کێشانە لە ڕێگەی پەروەردە و گفتوگۆوە، هەر کۆمۆنێک بە ناوی پاکرەوانێکی ژنەوە ناونراوە بە ئامانجی ئاگاداربوون لە تێکۆشانیان، سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی کۆمۆنەکان و ئەنجومەنە خۆبەڕێوەبەرەکانی شاری حەلەب، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار و بەڕێوەبەری ئەنجومەنی شەهید گوڵێ سەلمۆ قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد

 

"کۆمۆن بۆ کێشەکانی ژنان دامەزران"

نێرگز بەکر، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە سەرەتای قسەکانیدا، تیشکی خستەسەر شۆڕشی ڕۆژئاواو ئەو چالاکییانە کە لە گەڕەکەکانی حەلەب ئەنجامدرا و وتی: ١٣ ساڵ بەسەر شۆڕشی ڕۆژئاوادا تێپەڕیوە، لە سەرەتای ئەم شۆڕشەدا شاری حەلەب پشکی خۆی لە شەڕەکەدا وەرگرت و ڕوخمی لە دیوی سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیکدا خۆی پەرەپێدا و کۆمۆنەکانی خۆی لە گەڕەکەکانی ئەو شارەدا وەک شێخ مەقسود و ئەشرەفییە دامەزراند، لە ساڵی ٢٠١٤ کۆمۆنی گشتی دامەزران و لە ساڵی ٢٠١٥ لەسەر بنەمای شۆڕشی ژنان، کۆمۆنی خۆبەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار لە کۆمەڵگەکەدا دامەزران و تا ئێستاش خەبات دەکەن، ئەو کۆمۆنانە زیاتر خەمی پرسی ژنانن و لیژنەی تەندروستی و پەروەردە و زمانی کوردی و ئاشتەوایییان دامەزراندووەو هەر لیژنەیەک ئەرکی جیاوازی هەیە، بەپێی پێویستی گەڕەکەکە، کۆمۆنەکان کرایەوە و کۆمەڵگە ڕێکخرا و پەروەردە کرا، شۆڕشی ئێمە لەسەر خوێنی شەڕڤانان بونیاد نراوە، بەتایبەتی پاکڕەوانی ژن، بۆیە هەموو کۆمۆنێک بەناوی پاکڕەوێکی ژنەوە ناونراوە، لە کاتی شەڕدا کۆمۆنەکان بوونە سەرچاوەی چارەسەرکردنی کێشەکانی گەل.

 

"ئەرکی ئێمە پاراستنی ژنانە لە کۆمەڵگەدا"

نێرگیز بەکر ئاماژەی بەوەدا، سێ ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەر لەسەر ئاستی گەڕەکەکانی شاری حەلەب دامەزراون و هەر ئەنجومەنێک لە گەڕەکەکەدا کارەکانی خۆی لە ڕێگەی کۆمۆنەکانییەوە بەڕێوەدەبات و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: لەسەرەتادا تەنیا کۆمۆنەکان کاریان دەکرد، بەڵام لەم دواییانەدا بەهۆی پێویستی گەڕەکەکان، ئەنجومەنی کۆمۆنە خۆبەڕێوەبەرەکان دامەزران، لە گەڕەکی شێخ مەقسود شەرقی، ئەنجومەنی شەهید شیلان کۆبانێ، لە گەڕەکی شەھید مەقسود غەربی، ئەنجومەنی شەھید گوڵێ سەلمۆ و لە گەڕەکی ئەشرەفیە، ئەنجومنی شەھید زەردەشت دامەزراوە، کارەکان لە ڕێگەی کۆمۆنە پەیوەندیدارەکانەوە ئەنجام دەدرێن، هەر کۆمۆنێک دوو بەڕێوەبەری هەیە، هەر سێ ئەنجومەنەکە مانگانە جارێک کۆدەبنەوە، کێشەکانی ئێستا لەگەڵ کۆنگرەی ستاردا باس دەکەن و چارەسەرەکان تاوتوێ دەکەن، هەروەها ئەرکی سەرەکیمان پاراستن و ڕێکخستنی ژنانە لە کۆمەڵگەدا.

 

"پێویستە هەموو ژنێک بچێتە کۆمەڵگە خۆبەڕێوەبەرەکان"

فاتمە محەمەد، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی شەهید گوڵێ سەلمۆی گەڕەکی شێخ مەقسود غەربی باسی لە چالاکییە خۆبەڕێوەبەرەکانی گەڕەکەکە کرد و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە ئەنجومەنەکەدا سێ بەڕێوەبەری ژنمان هەیە کە بەرپرسیارێتی گەڕەکەکە لە ئەستۆ دەگرن، جگە لەوەش ١٥ کۆمەڵگە لە گەڕەکی غەربی سەر بەم ئەنجومەنەن و ئەوانیش لەو کۆمەڵگەیەدا کار دەکەن، زۆربەی کۆمۆنەکان و ئەنجومەنکان سەرنجیان لەسەر کێشەکانی ژنانە لە کۆمەڵگەدا، بۆ ئەوەی کۆمۆنەکان ببنە شوێنی چارەسەر، لەسەر بنەمای بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان پەروەردە دەکەن، هەفتانە ژنان لە کۆمەڵگەکاندا پەروەردە وەردەگرن و لە ئەنجامی ئەو پەروەردانە وەڵامی کێشەکان وەردەگرن، هەمیشە دەرگاکانمان کراوەن بۆ ژنان، تا دەتوانین لە ڕووی ئابووری و ژیانەوە پشتیوانی ژنان دەکەین، لە هەمووی زیاتر کۆمۆنی ئاشتەوایی مامەڵە لەگەڵ کێشەکان دەکات و هەوڵی چارەسەرکردنیان دەدات، خولی پەروەردە لە ئەنجومەنەکاندا بۆ ژنان دەکرێتەوە، هیوادارین هەموو ژنێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان ڕوو لە کۆمۆن و ئەنجومەنە خۆبەڕێوەبەرەکان بکات و دەڵێین دەرگاکانمان کراوەن بەڕووی هەموو ژناندا.