لە ئەنجامی دوو هێرشی ئیسرائیل لە ناوەڕاستی بەیروتدا ٢٢ کەس کوژران

لە ئەنجامی دوو هێرشی هێزەکانی ئیسرائیل لە ناوەڕاستی بەیروت و ناوچەی ڕاس ئەلنەبا ٢٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١٧ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

شەڕی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و حزبوڵا، کە لە ٢٣ی ئەیلوولەوە لە بەیروت دەستی پێکردووە، هەزاران کەس ئاوارە بوون و زیاتر لە هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە، دوێنێ وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی دوو هەڵمەتی هێزەکانی ئیسرائیل کە ناوچەی ئەلنوێیر لە ناوەڕاستی بەیروت و ڕاس ئەلنەبا ٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١٧ کەسیش برینداربوون،.

 

هێنیس پلاسخارت، ڕێکخەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان، هۆشداریدا لەوەی لوبنان ڕووبەڕووی قەیرانێکی مرۆیی کارەساتبار دەبێتەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی ژمارەی ئاوارەکانی ناوخۆ گەیشتە ٦٠٠ هەزار کەس، داوای میکانیزمی ڕوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە شەڕی بەردەوامی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و حزبوڵا کردەوە، جەختیان لەسەر مەترسی هەلومەرجی مرۆیی کردەوە کە لە ئەنجامی شەڕەکەوە دروست دەبێت.

 

پێشتر ئاماژەی بەوەشکردبوو، جێبەجێنەکردنی بڕیارنامەی ١٧٠١ی ئەنجومەنی ئاسایش لە ماوەی ١٨ ساڵی ڕابردوودا، بووە هۆی ئەو واقیعە سەختەی کە ئەمڕۆ شاهیدی دەدەن، ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش هەموو لایەنەکان قەدەغە دەکات لە بەزاندنی ئەو هێڵی شین کە پێی دەوترێت هێڵی شین کە لەلایەن یەکگرتووەوە بۆ گەلان دانراوە، بۆ جیاکردنەوەی ئیسرائیل لە لوبنان و بەرزاییە داگیرکراوەکانی جۆلان.

 

لە میانەی شەڕەکەیدا لەگەڵ لوبنان، هێزەکانی ئیسرائیل چەندین هۆشدارییان بۆ دانیشتووانی وڵاتەکەی دەرکرد کە ماڵ و شارۆچکەکانیان بەجێبهێڵن، دواهەمین هۆشدارییان دوێنێ بوو بۆ دانیشتوانی ناوچەکانی گەڕەکی باشووری بەیروت کە دەستبەجێ ناوچەکە چۆڵبکەن وەک ئامادەکارییەک بۆ بۆردوومانکردنی دامەزراوەکانی حزبوڵا لەو ناوچەیەدا.

 

پێشتر هەماهەنگیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی بڵاویکردەوە، چارەکێک لە خاکی لوبنان فەرمانی چۆڵکردنی لە هێزەکانی ئیسرائیل وەرگرتووە، هەروەها هەڵمەتەکانی ئیسرائیل بۆ سەر چەند ناوچەیەک لە بەیروت و ڕۆژهەڵات و باشووری لوبنان، جگە لە دەستدرێژی زەمینی بۆ ناوچەکانی باشوور، بووەتە هۆی ئەوەی کە ئاوارەبوونی سەدان هەزار دانیشتوو لە ماڵ و شارۆچکەکانیان دروست ببێت.

 

لە ٢٣ی ئەیلوولەوە شەڕی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی هەزار و ٣٢٣ کەس و برینداربوونی سێ هەزار و ٦٩٨ کەسی دیکە کە منداڵ و ژنیشیان تێدایە، ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار ئاوارە بوون.