ژنان بۆ کارێکی فرە زمانی کۆبوونەوە

لە شاری وان لە چوارچێوەی پڕۆژەی "لە چوارەوە بۆ چوار، هونەری ژن" ژنانی هونەرمەند کۆبوونەوە و کار بۆ ئامادەکردنی گۆرانیی فرە زمانی دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ٢ی کانوونی دووەمەوە لە شاری وان پڕۆژەی "لە چوارەوە بۆ چوار، هونەری ژن" لەلایەن کۆمەڵەی هونەری ئاریان و شانۆوان و کۆمەڵەی ژنانی ستارەوە دەستیپێکرد و ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت، پڕۆژەکە خولێکی هونەرییە و دووەم دانیشتنیان لە بوارەکانی فۆتۆگرافی، سینەما، شانۆ و مۆسیقا بوو، سێلدا ئۆزتورک، گۆرانیبێژ سەرپەرشتی دەکرێت.

 

گۆرانیەکان بە ٥ زمان دەوترێنەوە

سێلدا ئۆزتورک لەبارەی خولەکەوە وتی: خولێکی فرە زمانی ساز دەکەین، بە زمانی کوردی، ئەرمەنی، عەرەبی، سریانی و جۆرجی گۆرانی دەڵێین، ساڵانێکە لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات خولی لەم شێوەیە ئەنجام دەدەین، لەم دواییانەدا لە ئەڵمانیا کۆبوونەوەیەک لە لەسەر زووم بەڕێوەبرا، ئەمە یەکەمجارە لە شاری وان بەشداری کارێکی لەو شێوەیە دەکەم، ئەم کارە زۆر دڵخۆشی کردم.

 

"پێویستە ژنانی وان بەشداری ئەم پڕۆژانە بکەن"

سێلدا ئۆزتورک ڕایگەیاند کە خول و کۆبوونەوەی زیاتر لەگەڵ ژنان ئەنجام دەدات و دەڵێت: ئەم کارەم زۆر لەگەڵ ژنانی کۆچبەر لە ئەستەنبوڵ ئەنجامداوە، ئەم کۆبوونەوە هاوبەشانە بۆ ئێمە زۆر باشە، چونکە ئێمە پشتگیری یەکتر دەکەین و پێویستە ژنەکانیان بەشداری لەم کارەدا بکەن.