بەرنامەی خواردنی جیهانی: ٧.٤ ملیۆن کەس بە برسیەتی ڕۆژ دەکەنەوە

بەرنامەی خۆراکی جیهانیی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا کە برسێتی مانگی داهاتوو دەست پێدەکات، چونکە زیاتر لە ١٣ ملیۆن ئەسیوبی لە باکووری ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی ناکۆکی و کەمی خۆراک دەبنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ناکۆکیەکان، گۆڕانی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک وایکردووە وڵاتی ئەسیوبیا ڕووبەڕووی برسیەتی ببێتەوە، لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەرنامەی خۆراکی جیهانیی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ناکۆکی و وشکەساڵی بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی هەڵئاوسان و مانگی نیسانی ڕابردوو ڕێژەی نرخی خۆراک لە ئەسیوبیا ٪٤٣ بەرزبووەوە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی پار.

 

بەپێی بەرنامەی خۆراکی جیهانیی لەماوەی ١٩ مانگ جەنگ زیاتر لە ١٣ ملیۆن کەس لە باکووری ئەو وڵاتە پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە زیاتر لە ٪٢٠ی منداڵ و نیوەی ژنی دووگیان لە ناوچەکەدا بەدەست کەمی خۆراکەوە دەناڵێنن، مەزەندە دەکرێت ٧.٤ ملیۆن کەس لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەسیوبیا بە برسیەتی ڕۆژ دەکەنەوە.