"خەونەکانی ساکینە جانسز و ئامینە کارا بەدیدەهێنین"

لەیلا کیلش کە ئامینە کارا "ئەڤین گۆیی" دەناسی، لە کەسایەتیی ئامینە کارا هەموو مەترسییەکانی ئازادی بەبیرهێنایەوەو ئاماژەی بەوەکرد کە ئامینە کارا ژنێکی پێشەنگ بووەو هەموو ڕۆژێک خۆی بۆ خەڵک و ژنان کردووەتە قوربانی.

ڤیان ئامەد

 

قامیشلۆ- ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئامینە کارا "ئەڤین گۆیی"، ئەندامی یەکێتی هونەرمەندانی کورد لە هەموو کلتور میر پەروەر، وڵاتپارێز عەبدولڕەحمان کزل لە ٢٣ی کانوونی یەکەم لە ناوەندی چاندو هونەری ئەحمەد کایا لە پاریس تیرۆر کران، ئامینە کارا کە بۆ ئازادیی ژنانی کورد لە هەموو بوارەکاندا خەباتی دەکرد، یەکێک بوو لە پێشەنگان و تێکۆشانی ئازادی لە دڵی ژنانی کورددا، ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان کە ئامینە کارا بە سەختی کاری بۆیان کردووە، بەبیری دەهێننەوەو سوێندی خۆیان نوێ دەکەنەوە بۆ ئەوەی خەونەکەی بەدیبهێنن لەیلا کیلش، یەکێک لەو ژنانەی کە ئامینە کارا دەناسێت، وتی: "ئێمە خەونەکانی ساکینە جانسز و ئامینە کارا بەدیدەهێنین".

 

"ئەڤین بە پێشکەوتنی ژنان دڵخۆش بوو"

لەیلا کیلش لەسەر کەسایەتی ئامینە کارا ئاماژەی بەوەکرد کە ماوەی ٢٤ کاتژمیر کاری بۆ خەڵک کردووە و خۆشی بە بەخت زانی کە ژنی پێشەنگ ئامینە کارای ناسیوە و لە نزیکەوە کارەکانی بۆ ژنان بینیوە، وتی: "ئەڤین ژنێکی پێشەنگ بوو، هەموو ڕۆژێک خۆی بە قوربانی خەڵک و ژنان دەکرد، هەڤاڵ ئەڤین هەمیشە ڕێگەی بۆ ژنان کردەوە و زۆر دڵخۆش بوو کاتێک ئەو کارەی بینی کە لەگەڵ ژناندا ئەنجامی دەدا، پرۆسەکە زۆر قورسە، کاتی یەکلایی کردنەوە نییە، دەبێت ڕاستی دڕندانەی دوژمن ببینن و دەستکەوتەکانی گەلی کورد بەیەکڕیزیی ژنان بپارێزن".

 

لەیلا کیلش ئاماژەی بەوەکرد کە ئامینە کارا پەروەردەیەکی زیندووە بۆ ئەوان و زۆر سەرسام بوو بە گفتوگۆکانی و وتی کە ئەو سەرسام بووە بەو کارەی کە بۆ شۆڕشی ژنانی دەکرد و لە لێدوانەکەی بەردەوام بوو: "کچەکەم کاریگەر بوو بە ئەڤین، ئەو چووە ڕیزی تەڤگەری ئازادییەوە و زۆر کەس وەک کچەکەم هەبوون کە ئەڤینی وەک پێشەنگ بینی، کچەکەم زۆر کاریگەر بوو بە پەروەردە و ڕەنج و پێگەی ئەڤین کە تا ئێستا بەدوای دۆزی ئازادیدا کەوتووە".

 

"ئێمە لێپرسینەوەمان لە دەوڵەتی فەڕەنسا دەوێت"

لەیلا کیلش کۆمەڵکوژیی دووەمی پاریسی شەرمەزار کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو کۆمەڵکوژییە بە هاوکاری فەڕەنسا و دەوڵەتی تورک ئەنجام دراوە، ئێمە تەنها یەک داواکاریمان هەیە کە ئەو کۆمەڵکوژییە کە بۆ جاری دووەم لە ماوەی ١٠ ساڵدا ئەنجام دراوە و هێشتا ڕاستیەکەی ڕوون نەکراوەتەوە، ناڕەزاییەکی گەورە لە سەرمان هەیە کە بۆچی ژنانی پێشەنگ لە فەڕەنسا دەکرێنە ئامانج، هەموو ئەو دەوڵەتانەی کە بەرژەوەندیان لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا هەیە چرای سەوز هەڵدەکەن و پێشەنگەکانمان دەکەنە ئامانج، فەرەنسا دەبێت لێپرسینەوە لەم کۆمەڵکوژییە بکات و ئەم دۆخە ڕوونبکرێتەوە، هەتا ئەم کۆمەڵکوژییە ڕوون نەبێت ئێمە لەسەر پێی خۆمان دەوەستین و داوای لێپرسینەوە لە دەوڵەتی فەرەنسا دەکەین".

 

"بە کۆمەڵکوژی ناتوانن ڕێگری لە ئازادی ژنان بکەن"

لەیلا کیلش لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد کە بە پێی گیانفیدایانی ئازادی دەڕوات و خەون و ئامانجەکانی ئامینە کارا و ساکینە جانسیز جێبەجێ دەکات و وتی: "ئەمڕۆ بە سایەی ژنانی پێشەنگ گەیشتووینەتە ئەو ئاستەی کە شۆڕشمان کردووە و تێکۆشانمان بۆ خەونی هەزاران شەهید زیاتر دەکەین و خەونەکانیان بە شۆڕش بەدیدەهێنین، دەبینین ئەمڕۆ دوژمنانی کورد لەدەسەڵاتی ژنانی ئازاد دەترسن بۆیە پێشەنگەکانیان تیرۆر دەکەن، با دوژمن باش بزانێت کە کۆمەڵکوژی ناتوانێت رێگری لە ئازادی ژنان بکات".