عاتکە ڕەجەبی مامۆستای ناڕازی: من تەنها بۆ ئازادی دروشمم دەدا

عاتکە ڕەجەبی، مامۆستای ناڕازی، گرتەیەکی ڤیدیۆیی خۆی بڵاوکردەوە، تیایدا جەختی لەوە کردەوە کە هیچ نەخۆشییەکی نییە و نیازی خۆکوشتنی نییە.

ناوەندی هەواڵ

 

عاتکە ڕەجەبی، مامۆستایەکی ناڕازی خەڵکی مەشهەد، کە لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ئێراندا دەستبەسەرە و لە کارەکەی ڕاگیرا، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند کە تەندروستی تەواوە، هیچ نەخۆشییەکی بنەڕەتی نییە و هیچ نیازێکی خۆکوشتنی نییە.

 

عەتاکە ڕەجەبی، مامۆستایەکی ناڕازیی خەڵکی مەشهەد کە لە کارەکەی دوورخراوەتەوە، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا سەبارەت بە ئاشتیخوازی و مافی ناڕەزایەتی دەربڕین دەڵێت: " من خۆپیشاندەرم، دەستەکانم بەتاڵن، هێرشم نەکردە سەر کەس و هیچم ئازار نەدا لە شەقامدا، تەنیا دروشمی ئازادیم دەوتەوە، ناڕەزایەتیم دەربڕی بۆ ئەوەی ڕێگەم پێبدرێت بەبێ ترس بیروڕاکانم دەرببڕم، تەنیا ناڕەزایەتیم دەربڕی بۆ ئازادی ڕادەربڕینم."

 

هەروەها لەبارەی ئەگەری هەوڵدان بۆ سەر ژیانی، سەبارەت بە تەندروستی و نەبوونی هیچ نەخۆشییەک و نیازی خۆکوشتنی نەبوو دەڵێت: "ئەگەر سبەی لەناوتان نەبومایە، ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئێوەیە بۆ ئەوەی بزانن بۆچی ناڕەزایەتیم نیشاندا، تەندروستییەکی تەواوم هەیە، من هیچ نەخۆشییەکی بنەڕەتیم نییە، بە دەستە بەتاڵەکانم لە تەندروستییەکی تەواوی دەروونیدا لە شەقامدا ناڕەزایەتیم دەربڕی."

 

پێشتر لە زۆر حاڵەتدا ئەو هاوڵاتیانەی کە لە دەستبەسەرکرابوون یان ماوەیەکی کەم دوای ئازادبوونیان بە شێوەی جۆراوجۆر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەکوژران و دەسەڵاتدارانی ئێران هەمیشە بە نەخۆشیی بنەڕەتی و خۆکوشتن و هتد ئەو کوشتنانەیان پاساو هێناوەتەوە.