گۆڤاری تروسکە ژمارەیەکی نوێی خستە بەر دیدی خوێنەران
ژمارە ٢١٧ گۆڤاری تروسکە بە چەندین ناوەڕۆک و بابەتی نوێوە کەوتە بەر دیدی خوێنەرانی هاوکات لەگەڵ هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، تایبەت بوو بە تێکۆشانی ژنان بە درێژای مێژوو لە خوشکانی میراباڵەوە بۆ ژینا، زەینەب و ناگیهانەکان.
ناوەندی هەواڵ
گۆڤاری تروسکە، گۆڤارێکی ڕۆشنبیری، سیاسی و کۆمەڵایەتی، هزری و ئەدەبی، تایبەتە بە ژنان لە باشووری کوردستان، کە تەواوی نووسەر و ئامادەکاری گۆڤارەکە ژنن، مێژووی تروسکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٤ و لە سەرەتای درووستبوونییەوە بە مەبەستی خزمەتکردن و بەهێزکردنی توانا فکرییەکانی ژنان و بەئاگاهێنانەوەی ژنان لە پرسەکانی تایبەت بە خۆیان و کۆمەڵگا و جیهان کاریکردووە.
گۆڤاری تروسکە مانگانە ژمارەیەکی نوێی دەخاتە بەر دیدی خوێنەرانی و ئەم مانگەش ژمارە ٢١٧ بە چەندین بابەت و بڵاوکراوەی نوێوە بڵاوکردەوە.
ناوەڕۆکی ئەم ژمارەیەی گۆڤاری تروسکە هاوکاتبوو لەگەڵ هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە ٢٥ نۆڤەمبەر کە بابەتەکانی پێکهاتووە لە خستنەڕووی خەبات و تێکۆشانی ژنان بە درێژای مێژوو تا ئێستا، لەگەڵ چەندین بابەتی دیکەی وەک هاوژیانی ئازاد، فکری ئازادیخوازی، شۆڕشی گەلانی ئازادیخواز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
وتووێژ: لە خوشکانی میرابالەوە بۆ ژینا و زەینەب و ناگیهانەکان لە نووسینی " ڕۆژبین دەنیز، هێژا زەریا "
هزری: هاوژیانی ئازاد - ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، پێداگۆگی ئازادیخوازانە لە تێڕوانینەکانی پاولۆ فرێری " بەشی دووەم" - ئامارا باشوور
سیاسی: لە حەڤدە شەهیدەکەی قڕگەوە بۆ حەڤدە شەهیدەکەی زاپ - سارا ڕەزا
تایبەت: شۆڕشی گەلانی ئازادیخواز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا - شۆخان میرزا، شاماران.. ڕاستیی ژن - ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، ـسێبەرەکەم "دەقێکی ئەدەبی بۆ ناگیهان ئاکارسەل"، نووسینی: سەعدییە بەهرام - وەرگێڕانی: ڕۆزا حەمەساڵح
ئەدەبی: ملوانکە "چیرۆک"، نووسینی: گی دو مۆپاسان، وەرگێڕانی: ڕۆزا حەمەساڵح