نامیلکەی" شەهیدانی شۆڕشی ژن،  ژیان،  ئازادی" بڵاو کرایەوە

کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی کژار نامیلکەیەک بە ناوی ” شەهیدانی شۆڕشی ژن – ژیان – ئازادی” بڵاو کردەوە بە ئامانجی زیندوو هێشتنەوەی ناوی شەهیدانی شۆڕشی ژن.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی کژار نامیلکەیەک بە ناوی ” شەهیدانی شۆڕشی ژن، ژیان،  ئازادی” بڵاو کردەوە، تیایدا ناسنامەی ئەو ژنانە دانراوە کە بەدەستی ڕژێمی ئێران شەهیدکراون و ئامانج لێی ئەوەیە کە ناویان بۆ هەمیشە لە مێژووی شۆڕشی ژندا بمێنێتەوە.

 

کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی کژار دەڵێت: رەنگە نەتوانرێت بە گووتن و نووسین بەو جۆرەی کە شایستەیە باس لە کەسایەتیەک بکەین،  بەڵام بۆ ئەوەی ناوی شەهیدانی شۆڕشی ژن – ژیان – ئازادی بۆ هەمیشە لە مێژوو دا بە زیندوویی بمێنێتەوە ژیاننامەی شەهیدان هەر چەند کورتیش لەم نامیلکەیە دا هاتووە،  وە لە کۆتایی دا ئەم نامیلکەیەیان پێشکەشی شەهیدانی شۆڕشی ژن – ژیان – ئازادی کردووە.

 

ئامانج لە دانانی ئەم نامیلکەیە ب ــۆ ئــەوەیە کە نــاوی شــەهیدانی شۆڕشــی ژن – ژیــان – ئــازادی بــۆ هەمیشــە لــە مێـژوو دا بـە زیندوویـی بمێنێتـەوە، بەشێکی دیکەی شەهیدانیش بەهۆی دیار نەبوونی ناسنامەیان ناویان لە نامیلکەکەدا نەهاتووە.

 

بۆ خوێندنەوەی نامیلکەکە کلیک بکە.