لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس دەستگیرکران
به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ له‌باره‌ی ژینا ئه‌مینی، ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نووس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ده‌ستگیركران.

ناوەندی هەواڵ
لە درێژەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، هاوڵاتیان، چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان لەلایەن دەسەڵاتەوە دەستگیرکراون توندوتیژییان بەرامبەر کراوە.
میدیاکانی دەرەوە ڕایانگەیاندووە کە ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران، کە هه‌واڵ و بابەتیان له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی په‌یوه‌ست به كوژرانی ژینا ئه‌مینی بڵاوكردوەتهوه ده‌ستگیركراون.
نیلوفه‌ر حه‌میدی كه هه‌واڵی له‌سه‌ر چالاكییه‌كان بۆ ژینا ئه‌مینی بڵاوكردبووه‌وه، هەروەها وێنه‌گر یه‌ڵدا مهعیری و په‌یامنێری ئابوری فاتمه ڕه‌جه‌بیش دەستگیرکراون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "ومێن ئین جورنالیزم" و له كاتی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌وانان و چالاكوانان توندوتیژییان به‌رامبه‌ر كراوه.