ئیلینا ڕیباکینا سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی ستوتگارت

ئیلینا ڕیباکینا یاریزانی کازاخستانی بە ٥٠٠ خاڵ سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانێتی ستوتگارت لە ئەڵمانیا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئیلینا ڕیباکینا یاریزانی کازاخستانی بە ئەنجامی ٦-٣، ٤-٦، ٦-٣ لە ئیغا شفیونتیکی پۆڵۆندی کە پلەی یەکەمی جیهانیی بەدەستهێناوە و سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی ستوتگارت بەدەستهێنا بردەوە.

 

ئیغا شفیونتێک یاریزانی پۆڵەندی نەیتوانی یازدەهەمین سەرکەوتنی لەسەریەک بەدەستبهێنێت و بگاتە یاری کۆتایی و بۆ سێیەمجار لەسەریەک نازناوەکە بەدەستبهێنێت، چونکە دوێنێ، ئیلینا ڕیباکینای کازاخستانی تەمەن ٢٤ ساڵ لە قۆناغی پێش کۆتاییدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا لە پاڵەوانێتییەکە.

 

ئیلینا ڕیباکینا ئەمساڵ گەیشتە پێنجەم یاری کۆتایی، لە پاڵەوانێتیەکانی بریسبان و ئەبوزەبی ئوسترالیادا نازناوەکەی بەدەستهێنا و وتی: وەک هەمیشە یارییەکی قورس بوو بەڵام توانیم سەرکەوتن بەدەست بهێنم.

 

ئیلینا ڕیباکینا دوو جار ڕکابەرەکەی ئیغا شفیونتیکی شکاند و جارێکیش لە کۆمەڵەی یەکەمدا کێبڕکێیەکی بەهێزیان کرد تا ئیلینا ڕیباکینا توانی سەرکەوتنێکی دیکەش تۆمار بکات، لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی ستوتگارت ئۆپن، ئیلینا ڕیباکینا ڕووبەڕووی مارتا کۆستیوکی ئۆکراینی دەبێتەوە.