هەزاران خانوو لە ڕووسیا و کازاخستان ژێر لافاو کەوتوون

بەهۆی توانەوەی بەفری زنجیرە چیاکانی ئورال لە هەرێمی سایبیریای ڕووسیا، لافاو دروستبوو بەهۆیەوە هەزاران خانوو زیانیان بەرکەوت جگە لەوە شەپۆلی لافاو کازاخستانیشی گرتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەهۆی توانەوەی بەفری زنجیرە چیاکانی ئورال لە هەرێمی سایبیریای ڕووسیا ئاستی ئاوی ڕووباری ئورالی بەرزکردووەتەوە و ئەوەش بووتە هۆی دروستبوونی لافاو لە شاری ئۆرێنبێرگ لە ڕووسیا کە نزیکەی نیو ملیۆن دانیشتووی هەیە، زۆرترین زیانی بەرکەوتووە و تێیدا زیاتر لە ٧ هەزار و ٧٠٠ کەس ناچاربوون ماڵەکانی خۆیان جێبهێڵن و ١٠ هەزار و ٥٠٠ خانووش ڕووخاون و زیانیان بەرکەتوون.

 

ئاستی ڕووبارەکە ١٠ مەتر بەرزبووەتەوە و بەو هۆیەوە زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس ئاوارەبوون و نزیکەی ٥٥٠ هەزار خانووش لە هەردوو وڵات ڕووخاون و زیانیان بەرکەوتووە،

 

هەر لە رووسیا لە شاری کورگان زیاتر لە چوار هەزار و ٥٠٠ کەس ئاوارەبوون و  پێشبینیدەکرێت ئاوارەبوونی هەزارانی دیکە دەکرێت، وەزارەتی فریاگوزاریی ڕووسیا ئاماژەی بەوەکرد، ٣٥ تەن هاوکاری کە پێکدێت لە خۆراک، دەرمان و پێداویستی دیکەی رۆژانە بە فڕۆکە دەگەیەندرێتە ناوچە زیانبەرکەوتووەکان.

  

جگە لەوەش لافاو باکوور و ڕۆژهەڵاتی کازاخستانیشی گرتەوە، بەهۆی لافاوەوە زیاتر لە ٩٧ هەزار کەس ماڵی خۆیان جێهێشتووە و ئاوارەبوون، حکومەتی کازاخستان باری لە ناکاوی لە هەشت پارێزگا ڕاگەیاندووە و تیمەکانی فریاگوزاری بۆ دروستکردنی ڕێڕەوی ئاو بۆ کەمکردنەوەی مەترسی چوونەتە ناوچە مەترسیدارەکان.