بۆ پاراستنی ژینگە، هەڵمەتێکی ئیکۆلۆژی دەستپێدەکات

پلاتفۆرمی ژنانی ئیکۆلۆژی لە ڕۆژئاوای کوردستان لە پەیوەندی لەگەڵ ئاشکراکردنی هەڵمەتی ئیکۆلۆژی و زنجیرە ڕووداوەکانی بەیاننامەیەکی بۆ ڕای گشتی دا.

قامیشلۆ

 

بە ئامانجی پاراستنی ژینگە، پلاتفۆرمی ژنانی ئیکۆلۆژی لە ڕۆژئاوای کوردستان، باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هەڵمەتێکی لەژێر دروشمی " لەبەرامبەر چەکی کیمیایی کە هەوڵدەدەن زێدی خۆمان بکەینە بیابان و ماڵێک بۆ بوومەلەرزە،  ئێمە دارستانەکان ئاوادەکان دەکەینەوە."

 

ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ شوبات، پلاتفۆرمی ژنانی ئیکۆلۆژی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردنی هەڵمەتی ئیکۆلۆژی و ژینگەی خۆی ڕاگەیاند، کە سبەی چوارشەممە دەست پێدەکات و تا ٤ی نیسان بەردەوام دەبێت.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەڵمەتەکە "وەڵامێک دەبێت بۆ هەموو پراکتیزەکردنی داگیرکاری و توندوتیژی کە بوونی سروشت و ژن و منداڵ و گەلان دەکاتە ئامانج، ئامانجمان پاراستن و نوێکردنەوەی ژینگەکەمانە بە شێوەیەکی تەندروست و جوان، یەکخستن و بەرزکردنەوەی خێرایی خەباتی ژینگەییمان لەگەڵ خەباتی ٨ی مارس دەبێت، بە ئامانجی بەرەوپێشبردن و سەرخستنی شۆڕشی ئیکۆلۆژی لەدژی هەموو پراکتیزە نایاساییەکانی داگیرکاری لە ناوچەکەمان، وەک گۆڕانی دیمۆگرافیای ناوچەکە، داربڕین، و پەرەسەندنی شەڕی ئاوی بە وشککردنەوەی ڕووبارەکانی "خاپور، دیجلە، فورات، و جاقجاق"، بە بەکارهێنانی چەک بەتایبەت چەکی کیمیایی و ئەوانی تر کە دەبنە هۆی لەدەستدانی چەندین لایەنی بەنرخ و دەوڵەمەندی ژیان لە سروشت."

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەوانەی بەرپرسی هەڵمەتەکەن، بیرکردنەوە و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان وەک بنەمای خۆیان بۆ بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیای ژینگەیی وەردەگرن، ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستییەکی بەپەلە هەیە بۆ بەرهەمهێنانی هاوسەنگییەکی ژینگەیی لە سروشتدا، بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی، هاوسەنگی نێوان ژینگە و سروشت هەمیشە تێکچووە بەهۆی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەوە، ئەمڕۆ لە چیاکانی کوردستان شەڕێک چل ساڵە بەردەوامە، هیچ لێپرسینەوەیەک نییە لە تەقاندنەوەی ئەو هەموو بۆمبانە و وێرانکردنی دارستانەکان، ساڵانێکە تورکیا شەڕێکی نەک تەنها دژی گەلی کورد، بەڵکو دژی جوگرافیا و سروشتی کوردستانیش دەکات و ئێمەش شاهیدی ئەوە بووین لەم دواییانەدا لە بەهاری ٢٠٢٢ لە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لەسەر چیاکانی کوردستان بەکارهێنا."

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "هیچ ڕێوشوێنێکی مرۆیی ناگیرێتەبەر، ئەو تەکنەلۆژیایانەی کە بۆ بەرژەوەندی قۆرخکاری بەکاردەهێنرێن، لە کارەساتی ژینگەییەوە دەستپێدەکات تا دەگاتە شەڕ، و زۆرترین ئامڕازی مەترسیدارتر بۆ سەر ژیان دروست دەکەن، لە بەرامبەر هەموو ئەو سیاسەت و پراکتیزە بازرگانی و تەکنەلۆژییانەی کە بوونی مەترسیە لەسەر گەلان، ئێمە ڕەتکردنەوە و قبوڵنەکردنی خۆمان دەردەبڕین، بە تایبەت لە حاڵەتەکانی وەک کارەساتی سروشتی کە هۆکارەکانیان ئەو زیادەڕەوییانەن کە لە جەستەی سروشتدا ڕوودەدەن.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، "بە بیرکردنەوە و یەکخستنی زەحمەتی ژنان لە پێناو بنیاتنانی کولتوورێکی ژینگەیی لە کۆمەڵگەدا، زنجیرەیەک چالاکی دادەنرێت بۆ بەدیهێنانی هۆشیاری دیموکراسی و ئیکۆلۆژی لە کۆمەڵگەدا، ئیکۆلۆژی و سروشت لە سەرجەم شارەوانییەکان لە ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت."

 

لە چوارچێوەی ئەو زنجیرە بۆنەیەدا، "کۆڕ لەسەر ژینگە لە قوتابخانەکان لە چوارچێوەی کارپێکردن و بڵاوکردنەوەی فەلسەفە و بیرۆکەکانی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان پێشکەش دەکرێت، هەروەها بزووتنەوەی ژنانی گەنج کتێبەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەخوێننەوە، و وتار پێشکەش دەکەن و فیلمی دۆکیۆمێنتاری بۆ ژنانی گەنج نیشاندەدرێت."

 

لە درێژەی چاندنی نەمامەکان، باخچەی نەمامی میوە لە عامودە دروست دەکرێت، هەروەها نەمامی شوتی لەو شوێنانە دەچێنرێت کە چالاکوانەکان لەلایەن داگیرکاری تورکیاوە کراونەتە ئامانج، هەروەها بە هەماهەنگی نێوان (دەسەڵاتی شارەوانی، مەشق و ڕاهێنان کۆمیتە و زانکۆی ڕۆژائاوا، سێ هەزار نەمام دەچێنرێن.

 

لیژنەی ئابووری کۆنگرە ستار، وەک پرۆژەی دار هەنجیر، سێ هەزار و ٨٠٠  نەمام دەچێنن، هەروەها ژمارەیەک نەمامیش لە چەند دەروازەیەکی سنووری لەلایەن بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکەوە دەچێنرێن.

 

لەچوارچێوەی هەڵمەتی "دارێک بۆ هەموو کەسێک"، نزیکەی ٦٠٠ نەمام لە دوو شارۆچکە دەچێنرێن، بە هەماهەنگی نێوان کۆنگرە ستار و شارەوانیەکانی ئەو شار و شارۆچکانە، جگە لە ناردنی پەیامێک بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندی سەندیکای پزیشکی، شەبنەم کۆرۆر ڤێنجانی، لەلایەن پلاتفۆرمی ئیکۆلۆژی ژنان، وەک پشتگیرییەک بۆ داواکارییەکەی بۆ کردنەوەی لێکۆڵینەوەیەک لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە کوردستان دەکات.

 

هەروەها مەکۆیەک بۆ ژنان ڕێکدەخرێت، هەروەها هەڵمەتێکی تایبەت بە پاککردنەوە لەگەڵ منداڵان دەستپێدەکات، وەک هەڵمەتی جیاکردنەوەی زبڵ و خاشاک لە کۆمینێن لە کانتۆنەکانی قامیشلۆ و حەسەکە.

 

لە پەراوێزی بەیاننامەکەدا، کارگێڕی لیژنەی ئیکۆلۆژی ژنان، ڕەیحان تەمۆ، ڕایگەیاند، "تەواوی ناوچەکە و جیهان بەدەست کێشەی ئیکۆلۆژییەوە دەناڵێنێت، لە ئەنجامی شەڕەکان و بەکارهێنانی چەک و پراکتیکی جۆراوجۆر دژی سروشت، بۆیە ئەم هەڵمەتە دەستپێدەکەین بۆ ئەوەی ژینگە و کەشوهەوا لە تێکچوونی زیاتر ڕزگار بکات”.

 

ناوبراو لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: هەڵمەتەکەمان لە ژێر چەتری پلاتفۆرمی ژنانی ئیکۆلۆژی لە ڕۆژئاوای کوردستان، و زۆرێک لە دامەزراوەکانی سەر بە ئیدارەی خۆسەر دەست پێدەکات و پێکەوە کاردەکەین بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری دیموکراسی و ئیکۆلۆژی لە کۆمەڵگەدا بۆ پاراستن و پاراستنی ژینگە ."