لە باربردنی منداڵ لە ئەرجەنتین یاساییە بەڵام هێشتا ژنان ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەبنەوە

بە یاساییکردنی مافی لەباربردنی منداڵ لە ئەرجەنتین دەیان ساڵی خایاندووە، لە دوای دەرکردنی یاساکە لە ساڵی ٢٠٢١ ئامارە فەرمییەکان دەریدەخات ژمارەی ئەو دایکانەی بەهۆی لەباربردنی منداڵەوە گیانیان لەدەستداوە بە ڕێژەی ٤٠٪ دابەزیووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەرجەنتین لە ساڵی ٢٠٢٠ یاسای لەباربردنی منداڵی ئاسانکرد، ڕێگەی بە ژنێکدا دا کە لە هەفەتی چواردەهەمی دووگیانیدا منداڵەکەی لەبارببات، پێشتر تەنها بۆ ئەو ژنانەی دەستدرێژییان کراوەتەسەر یان ئەگەر تەندروستی ژنەکە مەترسیداربوایە ڕێگەی پێدەدرا کۆتای بە دووگیانییەکەی بهێنێت.

 

لەباربردنی منداڵ پرلە ئەرجەنتین پرسێکە کە بەردەوام مشتومڕی لایەنە جیاوازەکانی لەسەرە، کە خەڵکەکەی زیاتر لە ٦٠٪ مەسیحی کاسۆلیکن و ١٥٪ مەسیحی ئینجیلین، هەردوو گروپەکەش بەرهەڵستی یاسای ڕێگەپێدانی لەباربردنی منداڵ دەکەن.

یاسا نوێیەکەی ئەرجەنتین ڕێگە بە کارمەندانی تەندروستی دەدات خۆیان لە لەباربردنی منداڵ بەدوور بگرن، و لە ئێستادا ٪٩٠ پزیشک و کارمەندانی تەندروستی لەباربردنی منداڵ ئەنجام نادەن.

 

هەڵمەتی فراوانکردنی مافی لەباربردنی منداڵ لە ئەرجەنتین دەیان ساڵی خایاندووە، لە دوای ئەوەی یاسای لەباربردنی منداڵ یاسایی بوو ئامارە فەرمییەکان دەریدەخات ژمارەی ئەو دایکانەی بەهۆی لەباربردنی منداڵەوە گیانیان لەدەستداوە بە ڕێژەی ٤٠٪ دابەزیووە لە دوای دەرکردنی یاساکە لە ساڵی ٢٠٢١.

 

ژمارەی ئەو ناوەندە تەندروستییە گشتیانەی کە لەباربردنی منداڵ ئەنجامدەدەن لە هەمان ماوەی ساڵدا زیاتر لە نیوە زیادی کردووە و دەرمانی میسۆپرۆستۆڵ کە بە شێوەیەکی کیمیایی دەبێتە هۆی لەباربردنی منداڵ، ئێستا لە وڵاتدا بەرهەم دەهێنرێت، ئەمەش وایکردووە بە شێوەیەکی بەرفراوانتر بەردەست بێت.

 

چالاکوانانی ژنان کە لە باربردنی منداڵ بە مافی یاسایی ژنان دەزانن ئاماژەیان بەوەداوە کە رێکخراوەکان کە دژی لە باربردنی منداڵ کاردەکەن پەیوەندی مێژوویییان لەگەڵ دادوەرەکان و کەسانی دەسەڵاتدار هەیە و بەکاریدەهێنن بۆ دروستکردنی ترس و مەترسی لەسەر ئازادی ئەو پزیشکانەی کە لەباربردن ئەنجامدەدەن.