قوتابخانەی کچانی ئەفغانستان لە هێرشی ژەهراویدا کرانە ئامانج

لە ئەفغانستان زیاتر لە ٨٩ خوێندکاری کچ و مامۆستاکانیان ژەهراویبوون، دایکان و باوکانیش نیگەرانن لە سەلامەتی منداڵەکانیان.

ناوەندی هەواڵ

 

زیاتر لە ٨٩ خوێندکاری کچی قوتابخانەی سەرەتایی و مامۆستاکانیان لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا لە باکووری ئەفغانستان ژەهراوی بوون.

 

خوێندکاران دوای ماوەیەکی کەم لە گەیشتنیان بە پۆلەکەیان لە قوتابخانەی کەبۆد عاب، خوێندکاران دەستیان کرد بە هەستکردن بە هەناسە تەنگی و گێژبوون و سکچوون و سەرئێشە، زۆربەیان پێویستیان بە چارەسەری پزیشکی هەبوو، ک لەبەر هەناسە تەنگی توانای هەناسەدانیان نەبوو، ڕۆژی دواتر ڕووداوێکی هاوشێوە لە قوتابخانەی کچانی فایز ئاباد لە نزیکەوە ڕوویدا.

 

هەرچەندە لەو کاتەوە زۆربەی خوێندکاران و مامۆستایان گەڕاونەتەوە ماڵەوە، بەڵام زۆرێک لە دایک و باوکان نیگەرانن لە سەلامەتی قوتابخانە بۆ کچەکانیان، چالاکوانانیش پێیان وایە ئەمە درێژەی هەوڵە بەردەوامەکانە کە دەیانەوێت کچان لە خوێندن بێبەش بکەن.

 

ئەمە یەکەم زنجیرەی هێرشی ژەهراوی کردنی خوێندکارانی کچە لە ئەفغانستان کە لە دوای دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵاتی تاڵیبان لە ساڵی ٢٠٢١، لە مانگی ئاداری ٢٠٢٢ەوە ژنان و کچان چوونە قوتابخانەیان لە سەرووی پۆلی شەشەمەوە قەدەغە کراون و هەروەها بەشداریکردنیان لە زۆر شوێنی گشتی و کار و گەشتکردن قەدەغەکراون.