گەلی مەخمور ماوەی ٨ ڕۆژە لە بەرخۆداندان

دانیشتوانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخمور" بۆ ماوەی ٨ ڕۆژە لە دژی هەوڵەکانی سوپای عێراق بۆ گەمارۆدانی کامپەکە بە شەو و ڕۆژ لە بەرخۆداندان.

مەخمور

 

سوپای عێراق لە ٢٠ی ئایارەوە هەوڵدەدات کامپی پەنابەرانی مەخمور بە تەل و قولە گەمارۆ بدات، بۆ ئەمەش سەدان سەرباز، لەنێویاندا ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، بۆ دەوری کامپەکە نارد، سوپای عێراق تا ئێستا سوور بووە لەسەر ئەو داواکارییە، گەلی مەخموریش بەردەوامن لە بەرخۆدانی خۆیان بەرامبەر ئەو هەوڵە.

 

سەرەڕای هەموو ئەو کۆبوونەوە و بەڵێنانەی کە لەلایەن بەرپرسانی عێراقیەوە دراون، هێزەکانی عێراق هەوڵدەدەن خەندەق هەڵکەنن و قولە لە دەوروبەری کامپەکە دروست بکەن.

 

بەڵام بەرخۆدانی دانیشتوانی مەخمور لە دژی ئەو گەمارۆیە ماوەی ٨ ڕۆژە لە ژێر هەلومەرجی کەشوهەوای گەرمدا بەردەوامە و لە چادرەکانی بەرخۆداندا بەرخۆدان دەکەن و دەڵێن ڕێگە نادەن ناوچەی دەوروبەری کامپەکە لەسەر داوای دەوڵەتی تورک گەمارۆ بدرێت.