سەنتەری ئۆتیزم لە هەڵەبجە کرایەوە
سەنتەری ئۆتیزم لە شاری هەڵەبجە کرایەوە و وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەدا بوونی سەنتەرەکانی ئۆتیزم گرنگن و هەوڵدەدەین ئەو منداڵانە بخرێنە بەر خوێندن.
هەڵەبجە
دوێنێ لە شاری هەڵەبجە بە ئامادەبوونی کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە مەراسیمێکدا سەنتەری ئۆتیزم لە هەڵەبجە كرايەوە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنەمەنووسیدا، کوێستان محەمەد گرنگی کردنەوەی سەنتەرێکی لەم شێوەی بە گرنگزانی، چونکە نەخۆشی ئۆتیزم قورسترین جۆری خاوەن پێداویستی تایبەتییە، "وەک وەزارەت هەوڵدەدەین کە زۆرترین ڕێنمایی بە منداڵان و دایک و باوکی منداڵان بدرێت بۆ ئەوەی ئەو منداڵابە بتوانرێت بخرێنە بەر خوێندن.
سەبارەت بە دامەزراندنی فەرمانبەری پێویست بۆ سەنتەری ئۆتیزمی شاری هەڵەبجە وەزیری کاروباری کۆمەلایەتی وتی وا بریارە بەشیوەی خاڵبەندی و بە شێوەیەکی شەفافانە سی فەرمانبەر بۆ سەنتەری ئۆتیزم لە هەڵەبجە دابمەزرێنێت لە کۆی چوار هەزار فۆرمی داواکاری کە پێشکەشکراوە.
سەنتەری ئۆتیزمی هەڵەبجە لەلایەن خێرخوازییەوە بنیادنراوە و دوێنێ بە ئامادەبوونی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە کرایەوە و بڕیارە فەرمانبەری پێویستی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ دابین بکرێت.