دروستکردنی کتێبخانەی گوندێک به هیمەتی ژنان
ژنانی گوندێکی سەید ئاباد به فرۆشتنی کاره ده ستیەکانی خۆیان ده ستیانکردووه به دروستکردنی کتێبخانەیەک له گوندەکەی خۆیاندا.

ناوەندی هەواڵ
به پێی ڕاپۆرتی میدیا ناوخۆییەکانی خوڕاسان ڕەزەوی، کتێبخانەیەک له گوندی " سەید ئاباد " به بەرهەمی ڕەنجی دەستی ژنان له دروستکردندایه.
کۆمه ڵێک که س که نزیکه ی ٥٠ گوندنشینن له گوندێک به ناوی "گوین" که ئه و ناوه له کێوەکانی ئەو گوندەوە وەرگیراوه، ئەم گونده له دامێنی ئەو کێوانەدایه ، دەست بەکار دەبن و به زیندووکردنەوەی هونەرەکانی وەک: چنین و ده رزیکاری و... دەست دەکەن به دابینکردنی کار.
ئەم گروپە به بەرهە م هێنانی مانتۆ ، شاڵ ، جزدان ، سه رمێز ، دروستکردنی سه رمێزی باریکی ڕازاندنەوەو گۆشەی قەنەفه به پارچەی چنراو ، خوم کردنی گیایی و ده رزیکاری ده ستی و به ته واوی گونجاو لەگەڵ ژینگەی ده وروبەر ، کۆمەڵه به رهەمێکیان دروستکردووه که له باوەڕپێکراوترین فرۆشگای سه نعته دەەستیەکاندا نمایش دەکرێت.
گروپی چالاکی گوین دووپاتیکردەوە به پشتیوانیکردن له دروستکردنی کتێبخانەکە به فرۆشتنی ١٠٠ مانتۆ و ٥٠ جووت جزدان و کۆڵوانه و کۆمەڵێک بەرهەمی تریان بەبێ وەرگرتنی هیچ قازانجێک بۆ خۆیان.
لەو کاتەوەی ئەم چالاکییە ده ستی پیکردووه، کەسانێک ئامادەیی خۆیان ده ربڕیوه به یارمەتی دانی ڕاستەوخۆی مادییان، بەڵام ئەم گروپه به سێ هۆکار داوای لێبوردن ده کەن له وەرگرتنی کۆمەکی ڕاستەوخۆی ماددیی، یەکەم ئەوەیه که بڕوایان وایه کۆمەڵه گوندێکی بەشخوراوتر و نیازمەندتر له سەیدئاباد هه یه بۆ وه رگرتنی ئه و کۆمەکه مادییه ، دووەم ئەوەیه که هیوادارن به فرۆشتنی بەرهەمه دەستیەکانی خۆیان بتوانن مەبلەغی پێویست مسۆگەر بکەن و سێیەم ئەوەیه سورن له سه ر ئەوەی بەرهەمەکانیان کوالێتی پێویستیان هەیه ، لهەگەڵ خواستی ژینگەی ده وروبەریش به تەواوی له کاردانەوەدایه .