لە کەرکوک بەهۆی خۆڵبارینەوە ١٩ حاڵەتی تەنگەنەفەسی تۆمار کراوە
بەپێی ئامارێکی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک، دوای شەپۆڵێکی خۆڵبارین ١٩ حاڵەتی تەنگەنەفەسی ھاوڵاتیان کە ٨یان منداڵن، تۆمارکراون .
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/05/20230514-capture-jpg74448c-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
لە نیوەڕۆی دوێنێ، ١٣ی ئایارەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین باشووری کوردستان و عێراقی گرتووەتەوەو بووەتە هۆی تەنگەنەفەسی بۆ زۆرینەی خەڵک.
فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ٦حاڵەت لە نەخۆشخانەی ئازادی و سێ حاڵەت لە نەخۆشخانەی کۆماری و ٨ حاڵەت لە نەخۆشخانەی منداڵان و دوو حاڵەتیش لەنەخۆشخانەی داقوق تۆمارکراون، کە سەرجەمیان بەھۆی خۆڵبارینەوە توشی تەنگەنەفەسی بوون و پێویستیان بە چارەسەر بووە.