لە کەرکوک بەهۆی خۆڵبارینەوە ١٩ حاڵەتی تەنگەنەفەسی تۆمار کراوە

بەپێی ئامارێکی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک، دوای شەپۆڵێکی خۆڵبارین ١٩ حاڵەتی تەنگەنەفەسی ھاوڵاتیان کە ٨یان منداڵن، تۆمارکراون .

ناوەندی هەواڵ

 

لە نیوەڕۆی دوێنێ، ١٣ی ئایارەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین باشووری کوردستان و عێراقی گرتووەتەوەو بووەتە هۆی تەنگەنەفەسی بۆ زۆرینەی خەڵک.
 

فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ٦حاڵەت لە نەخۆشخانەی ئازادی و سێ حاڵەت لە نەخۆشخانەی کۆماری و ٨ حاڵەت لە نەخۆشخانەی منداڵان و دوو حاڵەتیش لەنەخۆشخانەی داقوق  تۆمارکراون، کە سەرجەمیان بەھۆی خۆڵبارینەوە توشی تەنگەنەفەسی بوون و پێویستیان بە چارەسەر بووە.