سەزەن ئاکسو سەردانی ئەمەل کۆرکمازی کرد لە هاتای

هونەرمەند سەزەن ئاکسو سەردانی ئەمەل کۆرکماز، دایکی عەلی ئیسماعیل کۆرکمازی کرد، کە لە ڕووداوەکانی گەزیەدا کوژرا.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای بوومەلەرزەکانی ناوەندی شاری مەڕەش، وێرانکارییەکی گەورە ڕوویدا. هونەرمەند سەزەن ئاکسو وەک پاڵپشتییەک بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە سەردانی هاتای کرد و هاوڵاتیانی ژێر چادرەکانی بەسەرکردەوە.

 

هونەرمەند سەزەن ئاکسو کە لە هاتایە، سەردانی ئەمەل کۆرکماز، دایکی عەلی ئیسماعیل کۆرکمازی کرد، کە لە کاتی بەرخۆدانی پارکی گەزیەدا لە ئێسکی شەهیر کوژرا. سەبارەت بە سەردانی برا گەورە عەلی ئیسماعیل کۆرکماز، پارێزەر گورکان کۆرکماز لە هەژماری دیجیتاڵی میدیای خۆیەوە ئەمانەی خوارەوەی بڵاوکردەوە:

 

باڵندەی بچوک دڵی گەورە! ئەمڕۆ دەرفەتێکمان بۆ ڕەخسا سەزەن ئاکسو بناسین، کە گۆرانیەکانی لەگەڵیدا گەورە بووین و خۆشمان دەوێت، ماوەی ١٠ ڕۆژە لە ئەنتاکیا بوو، دواتر هاتە سەردانی ئێمە، ئێمە دڵسۆزی ئەومان بینی، ئێمە شاهیدی دڵنزمییەکەی بووین، "خوشکەکەمان سەزەن" پێکەوە پێکەنین و گریاین...

 

بینای ئەلیکەڤیش زیانێکی زۆری بەرکەوتووە

دامەزراوەی عەلی ئیسماعیل کۆرکماز (ALİKEV) کە بەناوی عەلی ئیسماعیل کۆرکماز لە ئەنتاکیا  دامەزراوە، یەکێکە لەو باڵەخانانەی کە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، ئەمەل کۆرکماز بەرپرسی کۆمپانیای ئەلیکەڤ دوای بوومەلەرزەکە لێدوانێکی دا و سەبارەت بە بیناکە وتی: "هیچ شتێک لە بیناکەدا نەماوە، هەموو شت و کارەکانمان بەفیڕۆچووە. بەڵام ئێمە هەڵدەستینەوە، تەنانەت ئەگەریش ماوەی ١٠ ساڵ بخایەنێت، ئەم شارە بەرز دەکەینەوە.