دوو تۆمه‌تبار کە هەڕەشەیان لە ژنێک کردبوو ده‌ستگیركران
مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د لە سلێمانی دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌و ڤیدیۆی تایبه‌تیان له‌ژنێك كردبوو.
ناوەندی هەواڵ
ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئه‌وه‌ی ژنێك له‌بنکەی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سكاڵای تۆماركرد كه دوو تۆمه‌تبار هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌و ڤیدیۆ تایبه‌تییه‌كانی لێده‌كه‌ن، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار.
دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تبار بدۆزرێنه‌وه‌و له‌لایه‌ن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه ده‌ستگیربكرێن.
پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ر، ج، س) و (ر، س، ع) له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی "٢" لەیاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.