دەم پارتی بۆ دیداری عەبدوڵا ئۆجالان سەردانی وەزارەتی دادی کرد

سەڤدا چەلیک و ئۆزتورک تورکدۆغان، هاووتەبێژانی کۆمسیۆنی یاسایی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان "دەم پارتی" بۆ ئەوەی بتوانن رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینن، سەردانی وەزارەتی دادیان کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

سەڤدا چەلیک ئۆزبینگۆل و ئۆزتورک تورکدۆغان، هاووتەبێژانی کۆمسیۆنی یاسایی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان "دەم پارتی" بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ٣٩ مانگە هیچ هەواڵ و زانیارییەک لەبارەیەوە بەردەست نییە، داواکارینامەیەکیان پێشکەس بە وەزارەتی داد کرد.

 

لە داواکارینامەکەدا باس لە گۆشەگیری توند لە ئیمراڵی کراوە و تێیدا هاتووە: پێویستە کۆتایی بە سیاسەتی پچڕاندنی تەواوەتی پەیوەندییەکان بهێندرێت کە لە زیندانی دوورگەی ئیمراڵی بەڕێوەدەبرێت، هەروەها بنەما یاساییە جیهانییەکان کاریان پێبکرێت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ ئەوەی ڕاسپێردراو بنەماڵە و پارێزەران بتوانن عەبدوڵا ئۆجالان و سزادراوانی دیکە وەیسی ئاکتاش، عومەر خەیری کۆنار و حامیلی یەڵدرم ببینن، هەوڵی پێویست بخەنەگەڕ.

 

وەک سەرۆکی دەستەی دادوەر و داواکارە گشتییەکان، سەبارەت بە بەرپرسیارانی گۆشەگیری رەها لە دورگەی ئیمراڵی و بۆ دەستپێکردنی لێپێچینەوەی لەو جۆرە ڕێکار بگرنەبەر.

 

هەروەها هاووتەبێژانی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ و یاسایی دەم پارتی وتیشیان، بۆ ئەوەی بتوانین عەبدوڵا ئۆجالان و سزادراوانی دیکە وەیسی ئاکتاش، عومەر خەیری کۆنار و حامیلی یەڵدرم ببینین، داوادەکەین ڕێگەمان پێبدەن.