تاژێ: "ژن، ژیان، ئازدی" ڕۆحی شۆڕشی ژنانە
تاژێ لە دووەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی"دا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای لە هەموو ژنان کرد، بە تێکۆشانێکی هاوبەش لە دژی سیستمی دەوڵەتی پیاوانە ڕاپەڕن.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/09/20240916-f6duocewuaa9ono-jpeg85b17c-image.jpg)
شەنگال
ڕۆژی ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، ژنە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژینا ئەمینی لە تاران لەلایەن "پۆلیسی ئەخلاق"وە کوژرا، دژی کوشتنی ژینا ئەمینی، هەزاران کەس لە دەوری فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆبوونەتەوە و ڕژانە سەر شەقامەکان، لەگەڵ ئەوەی ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە، هێشتا بەردەوامە و گوشارەکانی ڕژێمی ئێرانیش بۆ سەرکوتکردنی سەرهەڵدانەکە بە ڕێگەی ئەشکەنجە، گرتن و لەسێدارەدان بەردەوامە.
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ بە بۆنەی دووەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی " ژن، ژیان، ئازادی" ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و هەموو قوربانیانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" لە کەسایەتی ژینا ئەمینی و شلێر ڕەسوڵی بە بیر هێنایەوە و وتی: ئێمە بە توندی ئیدانەی ڕژێمی ئێران دەکەین کە بە هیچ شێوەیەک دان بە بوون و ئیرادە و ناسنامەی ژندا نانێت، ژنان لە دژی سیستمی دەوڵەتی پیاوانە و عەقڵیەتی ستەمکارانەی وەستاون و لەپێناو بەدەستهێنانی ئازادیدا، قوربانی گرانبەها و بە شەرەف دەدەن.
"سیستمی پیاو-دەوڵەت مەترسیدارە بۆ ژنان و کۆمەڵگە"
تاژێ لە ڕاگەیاندراوەکەیدا سەرنجی بۆ مەترسییەکانی سیستمی دەوڵەت-پیاو لەسەر ژنان و کۆمەڵگە ڕاکێشا و ڕایگەیاند، "سەد ساڵە سیستمی دەوڵە-ت-نەتەوە، بە عەقڵی باڵادەستی پیاوان و لووتبەرزییەکەیەوە، لە پێناو پاراستنی دەسەڵاتەکەیان، شەڕێکی زۆر پیس لە دژی ژنان و کۆمەڵگە بەڕێوەدەبات، بۆ ژنان و کۆمەڵگە، سیستمی پیاو-دەوڵەت مەترسیدارترین چەکە، سیستمی دەوڵەت-پیاو لە بنەڕەتدا دوژمنی ژن و کۆمەڵگە و ژیانە، هەبوونی لەسەر ئەم دوژمنایەتییە بەردەوامە، لەم سەدەیەدا کە تێیدا دەژین گەیشتووەتە مەترسیدارترین ئاست و ئێستا هەڕەشەیە بۆ سەر تەواوی ژیانی مرۆڤ، چونکە ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا ڕووبەڕووی مردن و کوشتن دەبنەوە، ژینا ئەمینی و هەزاران ژنی دیکە لە ئەنجامی ئەم عەقڵیەتەی کە لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە بەسەر ژناندا سەپێندرا، کرانە ئامانج و کوژران، دوو ساڵ بەسەر سەرهەڵدانەکان تێدەپەڕێت، ڕژێمی ئێران لەبری گوێگرتن لە داواکارییەکانی ژنان و کۆمەڵگە، هەزاران کەسی دەستگیرکرد، لەسێدارەدا و کوشتنیان، لە ماوەی دوو ساڵدا زۆرێک لە ژنان لە سێدارە دران، لەسێدارەدانی ژن و مرۆڤ قێزەونترین تاوانە دژی بەها مرۆییەکان، پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی و دەیان ژنی هاوشێوەی ئەوان بەردەوامن لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی لەسێدارەدان، لە بەرامبەر ئەمەدا پێویستە ئێمەی ژنان خەباتێکی هاوبەش و ڕادیکاڵ بکەین و کۆتایی بەم زوڵمە بهێنین".
"فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ڕێگای ڕزگاربوونە بۆ ئازادی ژن و کۆمەڵگە"
تاژێ سەرنجی بۆ فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد ڕاکێشا کە پارادایمەکەی تیشک دەخاتە سەر ئازادی ژن و کۆمەڵگە و بەم شێوەیە بەردەوام بوو، "وەک ژنانی ئێزدی دوای ئەو فەرمانە بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆمان ناسی، ئازادی خۆمان لە بیری ئەودا دۆزیەوە، ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەموو ئێران ئازادیی خۆیان لەو فەلسەفەیەدا دۆزیەوە، بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" لە دژی ستەم و کۆمەڵکوژی ژنان وەستانەوە و لە ماوەی دوو ساڵدا باجی قورسیان دا، ئەو پارادایمەی ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە، ڕێگای ڕزگاربوونە لە جینۆساید و کۆیلایەتی بۆ ئازادی ژن و کۆمەڵگە، ئەگەر بیر و فەلسەفەی ڕێبەری ئاپۆ نەبێ، ڕاپەڕینی ژنان ئەوەندە لە جیهاندا نابیسترێت، چونکە ژنان پێشەنگی کۆمەڵگە و ژیانن، هەر بۆیە کاتێک ژینا ئەمینی لە ئێران بە دەستی 'پۆلیسی ئەخلاق' و لەژێر ناوی ئاییندا کوژرا، جارێکی تر بە پێشەنگایەتی ژنان، شۆڕش درورست بوو و بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە.
"هەمان ئەو عەقڵیەتەی کە ژینای کوشت، فەرمانی بەسەر کۆمەڵگەکەمان هێنا"
تاژێ ڕایگەیاند کە تێکۆشانی ژنان بۆ ئازادی کۆمەڵگە ڕۆڵێکی مێژوویی هەیە و بەردەوامە؛ "ئێمە لە سەردەمێکی وادا دەژین کە کوشتنی ژنان بووەتە سیستماتیک، لە کوردستانەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، ژن بە هەمان عەقڵیەت دەکوژرێت، ئەو عەقڵیەتەی کە ژینا ئەمینی کوشت، هەمان ئەو عەقڵیەتە بوو کە فەرمانی بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی هێنایە ئاراوە، لە فەرمانەکەدا ژن و منداڵ زیاتر کوژراون و ڕفێنراون و فرۆشراون، چونکە ئامانج لە ناوبردنی ژن و کۆمەڵگەیە، شکاندنی ئیرادەی کۆمەڵگە و ژنانە، دژ بە سیستمی دەوڵەت-پیاو، دژ بە سیاسەتی شەڕ و داگیرکاری و جینۆسایدی ژن و کۆمەڵگە، ژنان لە پێناو بوون و پاراستنی بەها مرۆییەکان تێکۆشان دەکەن، پاراستنی بوون و ئیرادەی ئازاد لە ڕێگەی خەباتێکی ڕیشەیی و بە ڕۆحێکی هاوبەشەوە بەدەست دێت، لە دژی ئەو عەقڵیەتە کوشتنی ژن مافێک و بە ڕەوای دەبینێت، پێویستی بە خەباتێکی بەهێز و ڕێخستنکراو هەیە.
"خۆمان وەک پێشەنگ و ئیرادەترین لایەنگری خەباتی هاوبەشی ژنان دەبینین"
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی–تاژێ لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێت: داوا لە هەموو ژنانی جیهان دەکەین، دژی جیهانی پیاو کە تەنها شەڕ و کوشتنی تێیدا هەیە، بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" هەستنەوە، کوشتنی ژینا ئەمینی و هەزاران ژنی وەک ئەو، بکەنە هۆکارێک بۆ سەرهەڵدان، تێکۆشان و بەرخۆدان، ئێمە بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" خۆمان بە ڕێکخستن کرد و تۆڵەی فەرمانەکەمان کردەوە، بەم بیرکردنەوە و باوەڕەوە داوا لە هەموو ژنانی جیهان و بەتایبەت ژنانی هەموو نەتەوەکانی دانیشتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- ئێران دەکەین، یەکگرتوویی خۆیان پتەوتر بکەن و هاوبەشی خەباتی خۆیان بن، وەک ژنانی ئێزدی، بە ڕۆحی خوشکایەتی، بە فەلسەفەی شۆڕشی ژن، "ژن، ژیان، ئازادی"، دەڵێین تا کۆتایی دژی نادادپەروەری و جینۆساید و ستەم دەوەستینەوە، بەم هەستانەوە جارێکی تر هەموو شەهیدانی شۆڕشی ژنان لە کەسایەتی ژینا ئەمینی بە ڕێز و خۆشەویستییەوە یاد دەکەینەوە و بەڵێنەکەمان بۆ زیادکردنی تێکۆشان دووبارە دەکەینەوە.