ئەشکەنجەدانی ژنان لەناو زیندانی شاکران لەلایەن ژنانەوە شەرمەزار کرا
ئەشکەنجەی سەر سەدانور ئۆگور و سیبەل ئۆرکمەز لە زیندانی شاکران، لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەرمەزار کرا.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ تەڤگەری ژنانی ئازاد 'تەژەئا' لەبەردەم بینای دەم پارتی لە وان ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە، دەربارەی دەستگیرکردنی سەدانور ئۆگور و سیبەل ئۆرکمەز کە لەکاتی ناڕەزایەتییەکانی وان لە ئزمیر دەسبەسەرکران و خرانە زیندانی شاکران، دواتر لە زیندان ڕووبەڕوو هەڕەشە و ئەشکەنجە بوونەوە.
ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن گوڵشەن کورت هاوسەرۆکی دەم پارتی وان خوێندرایەوە و لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوە کرد ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە زیندانەکان بەردەوامە و دەسەڵات بەنیازە پێشێلکارییەکان بشارێتەوە، سیبەل و سەدانور لەلایەن کارمەندانی زیندانەوە ڕووبەڕووی هەڕەشە و ئەشکەنجە بوونەتەوە.
هەروەها پشتگیری تەژەئای بۆ بەرخۆدانی سیبەل و سەدانور دووپاتکردەوە و داوای لە دادگا کرد پشتگیری سیاسەتی دەسەڵات نەکات، وتیشی: زیندانییان دژی سیاسەتی گۆشەگیری بەرخۆدان دەکەن، دیسانەوە بانگەواز لە دامەزراوە دیموکراتیکەکان دەکەین، خاوەنداری لە زیندانییانی سیاسیی بکەن، بەرخۆدان ژیانە و بۆ ژیانێکی ئازاد و یەکسان درێژە بە تێکۆشان دەدەین.
لە کۆتایدا ڕاگەیاندراوەکە بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و بە چەپڵەڕێزان و کۆتایی هات.