چالاکێکی ژینگەپارێز لە زیندانی ئەڤین ئازاد کرا

نیلوفەر بەیانی، چالاکوانی ژینگەپارێز لە زیندانی ئەڤین ئازاد کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

نیلوفەر بەیانی، چالاکوانی ژینگەیی لەگەڵ سپێدە کاشانی و ژمارەیەک چالاکوانی ژینگەیی لە زستانی ٢٠١٦ دەستگیرکران، گواسترانەوە بۆ زیندانی ئەڤین لە تاران.

 

ماوەیەک دوای دەستگیرکردنی لەگەڵ چەند چالاکوانێکی ژینگەیی، ئەو چالاکوانانە لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تارانەوە دادگایی کران و سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا، نیلوفەر بەیانی بە تۆمەتی "سیخوڕیکردن" بە ١٠ ساڵ زیندانی سزادرا.

 

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بەدەست گەیشتووە، لەکاتی دەستگیرکردنەکەدا نیلوفەر بەیانی لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دەستدرێژی زایەندی کراوەتەسەر بۆ ئەوەی بەزۆر دان بەو تاوانەدا بنێت کە ئاڕاستەی کراوە.

 

دەسەڵاتدارانی ئێران ڕۆژی ٨ی نیسان، چالاکوان نیلوفەر بەیانیان لە زیندانی ئەڤین ئازاد کرد، دوای ئەوەی بۆ یەکەم جار بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە لێبووردنی دەرکرد.

 

هەرچەندە هەندێک لە زیندانییە سیاسییەکان پێشتر دوای دەرکردنی "لێبوردن" لەژێر بیانوو و بارودۆخی جۆراوجۆردا ئازادکراون، بەڵام هەندێکیان دوای ماوەیەک لە ئازادکردنیان، جارێکی دیکە بانگهێشتکراونەتەوە بۆ وتە لێوەرگرتن.