باری جەستەیی ویدا ڕەبانی خراپتر بووە
حەمید ڕەزا عامری هاوژینی ویدا ڕەبانی لە بارەی نالەباری جەستەیی ویدا ڕەبانی هۆشیارییەکی بڵاوکردەوە.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/03/20230327-20230327-wdyt-jsmy-wyda-rbany-dr-zndan2023-3-27-jpg6ed016-image-jpga9e373-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
حەمیدڕەزا عامری، هاوژینی ویدا ڕەبانی، زیندانی سیاسی زیندانیکراوی زیندانی ئەڤین، بە بڵاوکردنەوەی تویتێک بەردەوامبوون و زیادبوونی باری نالەباری جەستەیی هاوژینەکەی ڕاگەیاند.
بە ئاماژەدان بەو ڕاستییەی کە هاوژینەکەی دوو مانگ لەمەوبەر سەرئێشەی هەبووە و سەرەڕای ڕەچەتەی پزیشک بۆ پشکنینی سی تی سکان، نووسیویەتی: ئەوان گرنگی بە هیچ ژیانێک نادەن، بۆیە سکانەکەیان ڕێکنەخستووە.
حەمیدڕەزا عامری جەختی لەوە کردەوە کە سەرئێشەی ویدا ڕەبانی زیادی کردووە و پاسەوانانی زیندان لە پشوودان، و دەشڵێت: هەرچییەک ڕووبدات، ئەوانەی تەنانەت نازانن چۆن پاسەوانی زیندان بن، ڕاستەوخۆ بەرپرسیارن.
ویدا ڕەبانی یەکێکە لەو ڕۆژنامەنووسانەی لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەدا دەستگیرکراوە و سزای ١١ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.