لە شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان چالاکی بەردەوامە

ئەو چالاکییانەی لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لە ئێران دەستیپێکرد، بە خێرایی بڵاودەبنەوە و بەهۆی گرژیی و ئاڵۆزییەکانەوە قوربانی هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەو چالاکییانەی دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتی ئێرانەوە لە ئێران دەستی پێکردووە، دەوترێت زیاتر لە ٨٠ شار و شارۆچکەی گرتووەتەوە، بەپێی زانیارییەکا، بەهۆی دەستتێوەردانی پۆلیسەوە سەدان کەس بریندار بوون و بەلایەنی کەمەوە ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها بەهۆی نەبوونی ئینتەرنێت و هێڵەکانی پەیوەندییەوە زانیاری لە هەندێک شوێنەوە نەزانراوە

 

گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی ڕەتکرایەوە

ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی ڕژێمی ئێران کە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بوو، ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە گوایە ژینا ئەمینی توندوتیژی بەرامبەر ئەنجامدراوە و خۆپیشاندەرانیشی بە وتنی "ئەوەی دەکرێت قبوڵ ناکرێت" ئاگادار کردەوە، پۆلیسی ئێران پڕوپاگەندەی ئەوەی کردبوو کە ژینا لە ١٣ی مانگ لە لایەن پۆلیسی ڕەوشتەوە هێنراوە و بەهۆی نەخۆشێ دڵەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

چالاکییەکان بڵاوبوونەوە

چالاکییەکان لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی بە دروشمەکانی "بمرێ دیکتاتۆر" و "ژن، ژیان، ئازادی" لە شەشەمین ڕۆژدایە، لە زیاتر لە ٨٠ شار و شارۆچکە بڵاوبوونەتەوە و چالاکوانان بەردەوام دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەڵێنەوە.

 

لە لایەکەوە کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرتەسک دەکرێنەوە، ژنان بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتی قژیان دەبڕن، بەپێی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە شاری سنە، ناوەندی ئیدارەی پارێزگای کوردستان، ماوەی سێ ڕۆژە چالاکوانان دروشم دژی خامنەیی دەڵێنەوە، چالاکوانان بەرامبەر دەنگی تەقە کە لەلایەن پۆلیسەوە دەکرێت بە بەرد وەڵامی پۆلیسیان دایەوە، هەروەها لە پاوە و بانە و مهاباد و ڕیزە چالاکی ئەنجامدرا، لە پارێزگاکانی کرماشان، ئیلام و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کە دانیشتوانی کورد تێیدا زۆرن، دوکانەکانیان لەسەر بانگهێشتی حزبە کوردییەکان لە چەندین شار داخستووە و چالاکی خوێندکارانی زانکۆ لەو وڵاتەدا تەشەنە دەسەنێت.

 

ئینتەرنێت ئاستەنگ دەکرێت

دەسەڵاتداران بەکارهێنانی ئینستاگرام و وەتسئاپیان ئاستەنگ کردووە کە لەم ساڵانەی دواییدا، هەردوو بەرنامەکە بە بەرفراوانی بەکارهاتوون، بەهۆی بلۆککردنی پلاتفۆرمەکانی تری میدیای لەو وڵاتەدا، دەستگەیشتنی ئینتەرنێتیش سنوردارکراوە.