هەشتەمین دیداری شانۆی کوردی "یۆتۆبۆری" لە وڵاتی سوید بەڕێوەچوو
بە دروشمی "بەسە ژن کوشتن لە کوردستان" هەشتەمین دیداری شانۆی کوردی "یۆتۆبۆری" بە شانۆگەرییەک لەسەر ژیانی ماریا سام بەڕێوەچوو.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژانی ١٩-٢٠ی ئاب لە شانۆی "دراماتیکی گۆتێبۆڕگ" Dramatiska teater i Göteborg له شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید هەشتەمین دیداری شانۆی کوردی "یۆتۆبۆری" به هەوڵی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی نێودەوڵەتی یۆتۆبۆری Internationella Sköna Konster، بە دروشمی "بەسە ژن کوشتن لە کوردستان" و بە نمایشی شانۆگەری "مەرگی ئاو" لە بەڕێوەچوو.
شانۆگەری دەستپێکی دیدارەکە بە ناوی "مەرگی ئاو" باس لە چیرۆکی کوژرانی ماریا سام، ئەو ژنە گەنجەی لە شاری هەولێر کوژرا، دەکات، ئەم شانۆگەریە بەرهەمی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆریە، لە نووسینی "یەڵدا حوسێن" و له دەرهێنانی "بەکر ڕەشید"ه که تیایدا "کامەران کەماڵ" و "ئەرینا موحهمەدی" ڕۆڵیی سەرەکی دەگێڕن.
کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان لە خۆئامادەکردندایە بۆ سازدانی نۆهەمین دیداری فیلمی کوردی "یۆتۆبۆری" لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە هۆڵی سینەمایی "فۆڵکت هیووس" Fulket Hus له شاری یۆتۆبۆری بەڕێوەدەچێت.