ڕۆژنامەنووسانی زیندانیکراو: پاڵپشتی بەهێزمان دەکات
ئەو ژنە رۆژنامەنووسانەی لە ١٥ی حوزەیراندا کە لەگەڵ ١٦ هاوکاریاندا دەستگیركراون رایانگەیاندووە، مۆڕاڵ و ئیرادەیان باشە و وتیان: دڵنیاین پاراستن و خاوەندارێتی لە رۆژنامەگەری زیاتر دەبێت.
ئامەد
لە کۆی ٢٠ ڕۆژنامەنووس کە لە ٨ی حوزەیران لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتی ئامەد دەستبەسەر کرابوون، ١٦ کەسیان لە ١٥ی حوزەیراندا زیندانیکران، ژنە رۆژنامەنووسە زیندانیکراوەکان، سەفیە ئالەگاش، بەڕێوەبەری ژن نیوز، رۆژنامەنووسان نەشە تۆپراک، ئەلیف ئونگور و رەمزیە تەمەل لە زیندانی ژنان لە ئامەدەوە پەیامیان ناردووە کە تێیدا زیندانی کراون.
"ئێمە پێمان وایە خاوەندارێتی لە ڕۆژنامەگەری گەشە دەکات"
سەفییە ئەلەگاش ڕایگەیاند کە پشتیوانی لە ڕۆژنامەنووسە زیندانییەکان دەکات و سڵاو لە هەموو ئەو کەسانە دەکات کە بەردەوام پارێزگاری لە ڕۆژنامەگەری دەکەن و وتی: هێرشەکان بۆ سەر دەزگاکەمان گەیشتۆتە قۆناغێک و ئەمەش دەریدەخات کە دەوڵەتی پیاو باڵادەست چەندە لە هێزی ژنان ترساوە، هۆکاری سەرەکی سەرکوتکردنی ژن نیوز ئەوەیە کە دەنگی ژنانی کوژراوی وڵاتە، رەنگی هەموو بەشەکانی کۆمەڵگەیە وەک ژن و منداڵ و خەڵکی ستەملێکراو کە پێشێلکارییان بەرامبەر دەکرێت، بێگومان ئێمە نامۆ نین بەم پرۆسانەی کە تێوەگلاین، بەڵام ئێمە ئەم دۆخەش قبوڵ ناکەین، لە شوێنێک کە زوڵم هەبێت ژنان هەمیشە دەچنە کۆڵان و هەوڵ دەدەن دەنگی خۆیان بگەیەننە هەموو جیهان، ئێمەش وەک راگەیاندن لە هەموو جێیەک بە کامێرەکانمان ئەو دەنگە دەگەیەنینە جیهان.
"پشتیوانی وامان لێدەکات بەهێز بین"
پەیامەکەی نێشە بەم شێوەیەیە: "دەبێت لە دەرەوە بەردەوام بین لە پاڵپشتیکردنی ڕۆژنامەنوسان. ئێمە ئێستا لەناوەوەین کتێب دەخوێنینەوە و وێنە دەکێشین، بەرپرسانی زیندان قەڵەمی ڕەنگکردنمان پێ نادەن. بەڵام هیچ شتێک بۆ ئێمە ئاستەنگ نییە، لە هەموو دۆخێکدا دەنووسین".
ڕەمزیە تەمەل دەڵێت: مۆڕاڵ و ئیرادەمان لە شوێنی خۆیانە، دەزانین کە ئێمە شایستەین. ئێمە گرنگی بە هاوکارەکانمان دەدەین، دەبێت لە هەموو بارودۆخێکدا بەردەوام بین لە کارەکانمان".
لە پەیامەکەیدا کە ناردوویەتی، ئەلیف ئونگور سەرنجی خستۆتە سەر پشتگیرییەکان و وتی: دەزانین پشتگیرییەکان وامان لێدەکات گەشە بکەین و سوپاسی ئەو کەسانە دەکەین کە لەنێو پشتگیرییەکاندا بوون.