خەڵاتی ڕێزلێنانی ئەنجومەنی ئەوروپا بەخشرایە فەلەکناس ئوجا
فەلەکناس ئوجا خەڵاتی ڕێزلێنانی ئەنجومەنی ئەوروپای وەرگرت و خەڵاتەکەی پێشکەش بەو ژنانە کرد، کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و شەنگال بەرخۆدان دەکەن.

ناوەندی هەواڵ
خەڵاتی ڕێزلێنانی ئەنجومەنی ئەوروپا بەخشرایە پەرلەمانتارانی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) فەلەکناس ئوجا و هشیار ئۆزسۆی.
لە مەراسیمی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا، فەلەکناس ئوجا ڕایگەیاند، خەڵاتەکەی دەبەخشێتە سیاسەتمەدارە زیندانیکراوەکانی تورکیا و لە کەسایەتی ژینا ئەمینیشدا دەیبەخشێتە ئەو ژنانەی کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و شەنگال بەرخۆدان دەکەن.