هاواری چالاکوانێکی خەڵکی مۆریتانیا: دەبێت دەستدرێژی و توندوتیژی دژی ژنان بوەستێت

سیهام حەمادی، چالاکوانی یاسایی، ڕایگەیاند کە تەنها لە مۆریتانیا لەمساڵدا ٣٦٦ حاڵەتی دەستدرێژی تۆمار کراوە و داوای لە حکومەت کرد ڕێگری لەو کەیسانە بکات.

خەدیجە شێخنا

 

مۆریتانیا- ڕۆژی ٢ی کانوونی یەکەم، لە شاری نواکشۆتی پایتەختی مۆریتانیا، ژنێکی گەنج لە ماڵی باوکە نەخۆشەکەیدا لەژێر هەڕەشەی دەمانچە دەستدرێژی کرایەسەر، ئەم ڕووداوە ترسناکە بووە هۆی تووڕەیی چالاوانانی یاسایی و ڕێکخراوەکانی ژنان چالاکوانانی ژنان ڕایانگەیاند، هۆکاری ئەو ڕووداوانە نەبوونی یاسایە.

 

سیهام حەمادی، چالاکوانی یاسایی لە ڕێکخراوی یاسای ژنان و هەماهەنگی پرۆگرامی پاراستن و ڕەگەز لە کۆمەڵەی تەندروستی دایکان و منداڵانی مۆریتانیا سەبارەت بە زیادبوونی حاڵەتەکانی دەستدرێژی دژی ژنان بۆ ئاژانسەکەمان ڕایگەیاند، زیادبوونی ئەم دیاردەیە لە ئەنجامی سیاسەتەکانی بێدەنگییە لە چەندین ساڵ لەمەوبەرەوە، ئەم ڕووداوانە بەهۆی 'ڕەوشت'ەوە زیاتر دەبن.

 

"هیچ یاسایەک نییە بۆ ڕاگرتنی تاوانباران، بۆیە لە زیادبووندان"

سیهام حەمادی ئاماژەی بەوەکرد، ئەم دیاردەیە زیادی کردووه و وتی: ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵ له به ڕده م باوکە خاوەن پیداویستییە تایبەتەکەیدا بە سێ پیاو هیرشی کرایەسەر، دوای ئەم ڕووداوە دەستمان بە دەستپێشخەرییەک کرد بۆ سکاڵاکردن لە حاڵەتەکانی سووکایەتیکردن بە کۆمیسیۆنی پۆلیس. پێویستە ژنانی ئازاردراو بپارێزین و ڕێگایان بۆ دادپەروەری ئاسانتر بکەین، ئەمە ئەرکی ئێمەیە، چونکە هیچ یاسایەک نییە بۆ ڕاگرتنی تاوانباران، هەمان کارەکان دووبارە و سێبارە دەکرێنەوە، ئەمەش هۆکاری خراپ بەکارهێنانانە، داڕمانی دۆخی ئابووریش کردارەکان زیاد دەکات.

 

ئەمساڵ ٣٦٦ حاڵەتی دەستدرێژی تۆمار کراوە

لە درێژەی قسەکانیدا، سیهام حەمادی ڕایگەیاند کە ئەو کۆمەڵە یاساییانەی کە ئەوی تێدایە، لەمساڵدا ٣٦٦ حاڵەتی دەستدرێژیکردنیان تۆمارکردووە و وتی: ٨٦٪یان مندالانی کچی خوار تەمەن ١٨ ساڵ بوون، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان پلان دابنێن، بۆ ئەوەی تاوانباران ڕابگیرێن و ژنان پشتیوانی یاسایییان هەبێت، بە تایبەتی زۆربەی ئەو کەسانەی کە تووشی توندوتیژی دەبن، خەڵکی چینە لاوازەکانن، لە ئێستادا یاسای پاراستنی منداڵان لە تاوان لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە جێبەجێ کراوە و ئەو یاسایەی کە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە پاراستنی منداڵان مسۆگەر دەکات باشە.

 

ئەگەر ژنەکە چوار گەواهیدەر نیشان نەدا ئەوا تۆمەتبار دادگایی ناکرێت

سیهام حەمادی ترسی خۆی لە نەبوونی یاسایەک دەربڕی بۆ پاراستنی ئەو ژنانەی کە تووشی توندوتیژی دەبنەوە و وتی: ئەگەر ئەو ژنەی دەستدرێژی کراوەتە سەر چوار گەواهیدەر پیشان بدات و ئەگەر دووگیان بێت، ئنجا تاوانباران دەستگیر دەکرێن و دادگایی دەکرێن لەسەر تاوانی زیناکردن.

 

 

"با حکومەت بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات"

سیهام حەمادی ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامدەرانی ئەو ڕووداوە دڕندانە خۆشنابن و وتی: دۆسیەکە بووەتە دۆسیەی بیروڕای گشتی و شەقامەکانی مۆریتانیای یەکخستووە، هەمووان پشتگیری لەم کەیسە دەکەن.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا سیهام حەمادی، چالاکوانی یاسایی داوای لە حکومەتی مۆریتانیا کرد و وتی: با حکومەت بە یەک شێوە مامەڵە لەگەڵ هەموو دۆسیەکان بکات، با بێ جیاوازی گرنگییان پێبدات، چونکە بەرپرسیارێتی گەورە لە لایەن حکومەتەوەیە.