سێ کەس کە ژنێکی ڕۆژنامەنووسیان تێدایە لە دیمەشق کوژران

سێ هاوڵاتی مەدەنی کە ژنێکی ڕۆژنامەنووسیان تێدایە، لە بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر شاری دیمەشق گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ١ی تشرینی یەکەم، ڕاگەیاندنەکانی سووریا کوژرانی سێ هاوڵاتی مەدەنییان بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیل لە ناوچەی مەزەی دیمەشقی سووریا ڕاگەیاند کە لە ناویاندا ڕۆژنامەنووس سەفا ئەحمەد هەیە.

 

 سەفا ئەحمەد ڕۆژنامەنووسێکی ناسراوی سوورییە،یەکێک بوو لە ڕەخنەگرە هەرە دیارەکانی دۆخی ڕاگەیاندن لە سووریا و جیهانی عەرەبیدا لە زیاتر لە چاوپێکەوتن و وتارێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێی وایە ڕاگەیاندن تا ڕادەیەکی زۆر کۆنتڕۆڵکراوە و پەیڕەوی لە هەندێک ئەجێندا دەکات، هەروەها ڕەخنەی لە بارودۆخی ئێستا گرت، وەک پەراوێزخستنی ڕۆڵی پەخشکەرانی ژن و تاوانبارکردنی ئەوان بۆ هەندێک پرسی ڕاگەیاندن، کە ڕەنگدانەوەی تەحەددیاتی پیشەکەیە لە بارودۆخی ئێستادا.

 

سەفا ئەحمەد لە دیارترین بەرنامەکانی کە پێشکەشی کردووە بریتین لە رسالة حمص" و"رسالة حماه" و "في أروقة المحاكم" و" صباح الخير سورية"، جگە لە بەرنامەکانی تر ئەو بەرنامانەی کە باسیان لە بابەتەکانی کۆمەڵایەتی و کولتووری جۆراوجۆر دەکرد.

 

ڕاگەیاندنەکانی سووریا هەروەها ئاماژەیان بەوە کردووە کە جگە لە برینداربوونی ٩ کەسی دیکە لە بۆردومانەکەدا کە دیمەشقی پایتەختی کردە ئامانج، خەڵکی مەدەنیش کوژراون.