شەشەمین پێشبڕکێی "دێنیز فیرات" بۆ فۆتۆگرافی، چیرۆک و هۆنراوە دەستیپێکرد

داواکاری بۆ پێشبڕکێی فۆتۆگرافی و چیرۆک و شیعری شەهید دەنیز فیرات لە مەخموور دەستیپێکردووە، داواکاریش تا مانگی حوزەیرانی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ١١ی نیسان، یەکێتی قوتابیانی ئازاد لە کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور"، شەشەمین خولی پێشبڕکێی "شەهید دەنیز فیرات" بۆ وێنە، چیرۆک و هۆنراوە، بۆ ئاهەنگگێڕان بە تێکۆشانی شەهیدانی ئازادی، دەستیپێکرد.

 

شەشەمین خولی ڕێوڕەسمی پێدانی خەڵاتی ئەدەبی بۆ شەهید دەنیز فیرات، ڕۆژی ٨ی ئابی ٢٠٢٤، لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی بەڕێوەدەچێت.

 

مەرجەکانی بەشداریکردن بریتین لە:

 

- زمانی کوردی (بە شێوەزاری کرمانجی و زازاکی و سۆرانی)، و زمانی عەرەبی و تورکی.

-دەتوانن لە بەشی هۆنراوە بە دوو هۆنراوە و لە بەشی چیرۆکەکان بە یەک چیرۆک و لە بەشی وێنەکان بە دوو وێنە بەشدار بکەن.

-بەشداربووان دەبێت تا کۆتایی مانگی حوزەیران کارەکانیان لەگەڵ کورتەیەک لەسەر کەسایەتی خۆیان لە ڕێگەی ئیمەیڵی دیاریکراوەوە بنێرن.

[email protected]