ژنێك بوو به سه‌رۆكی سه‌ندیكای ڕستن و چنینی شاری هه‌ڵه‌بجه
ئاڤان ئاوات، بەرگدروو، وەک سەرۆکی سەندیکای ڕستن و چنین لە یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان-لقی هەڵەبجەی شەهید دیاری کرا.

ناوەندی هەواڵ
ئاڤان ئاوات، ژنێکی دەستڕەنگینە و ئەمڕۆ بە فەرمی وەک سه‌رۆكی سه‌ندیكای ڕستن و چنین له شاری هەڵەبجە دیاری‌کرا و لەو چوارچێوەیەدا کاروباری کرێکاران بەڕێوەدەبات.
ئاڤان ئاوات کە پیشه‌ی به‌رگدرووه، وتی: سوپاس بۆ هاوکاری هەموو ئەو بەڕێزانەی کە یارمەتیدەرم بوون لە دیاریکردن و دانانم وەک سەرۆکی سەندیکای ڕستن و چنین لە یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان لقی هەڵەبجەی شەهید، هیوادارم جێی متمانەی هەموو لایەک بم، وە بتوانم بە کار و چالاکییەکانم خزمەت بە شارەکەم بکەم.
ئاڤان ئاوات ده‌رچووی به‌شی ئه‌ندازیاری خۆراكه و له ئێستادا خاوه‌نی به‌رگدرووی ئاڤانە، دوای هەڵبژاردنیشی، ڕۆژانه كاروباری ژنان و یه‌كه ئیداریه‌كانی سەندیکاکە به‌ڕێوه ده‌بات.
دۆسیەیەکی تایبەتی نوژنها لە ماوەی ڕابردوودا لەگەڵ ئاڤان ئاوات، بەرگدروو؛