مامۆستایان و کرێکارانی سنە پشتیوانی لە مامۆستایانی زیندانی دەکەن
مامۆستایان و کرێکارانی شاری سنە، پشتگیری مامۆستایانی زیندانی دەکەن.

ناوەندی هەواڵ
ژمارەیەک لە مامۆستایانی شاری سنە و زیاتر لە ١٠٠٠ کرێکاری شارەکە پەیامی پشتیوانی خۆیان بۆ سەرجەم مامۆستایانی دەستبەسەرکراو دووپاتکردەوە و واژۆی پشتیوانییان کرد.
پشتیوانانی مامۆستایانی دەستبەسەرکراو، یادی مامۆستا شەعبان محەمەدییان کردەوە، ئەو مامۆستایە یەکێکە لە نمونەی مامۆستایانی دڵسۆز و خەمخۆر و یارمەتیدەری سەرجەم توێژەکانی کۆمەڵگە، کە بووەتە نمونەی مرۆڤایەتی و کەسایەتی دیار لای قوتابی و هاوکارەکانی.
مامۆستایان و کرێکاران لە پەیامەکەیاندا داوایان کرد کە تەواوی مامۆستایانی دەستبەرکراو لە زیندانەکاندا ئازاد بکرێت بێ هیچ مەرجێک، ئەم داواکارییەش لەدوای نارەزایەتی مامۆستایان دێت لە دۆخی خوێندن و ژیانیان.